
ساڵانە بەشێک لە خوێندنگەکان لە بۆنەکاندا چالاکیى جۆراوجۆر دەکەن.
هەندێک لە چالاکییەکان دەکەونە کاتى تاقیکردنەوەکانەوە و ئەوەش دایک و باوکى خوێندکارانى نیگەران کردووە.
پەروەردەى سلێمانى بە چەند هۆکارێک لەم وەرزەدا چالاکییەکانى ڕاگرتووە، یەکێکیان کەشوهەوایە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە لەم وەرزەدا سەرجەم چالاکییەکان ڕاگیراون و هەر خوێندنگەیەک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
هیچ خوێندنگە و قوتابخانەیەک لەم وەرزەدا ڕێگەی پێ نادرێت چالاکی بکات و هەموویمان ڕاگرتووە.
هەر خوێندنگەیەک چالاکی بکات بەبێ ڕەزامەندیی دایک و باوک و ڕەزامەندیی پەروەردە، ڕێکاری توندی بەرامبەر دەگرینە بەر.
سەبارەت بە سکاڵای چەند دایک و باوکێک کە داوایان لە کەناڵ8 کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت، بەهۆی ئەوەی منداڵەکانیان لە کاتی چالاکیی قوتابخانەکەیاندا کەوتوون و قۆڵیان شکاوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "هیچ چالاکییەک بەبێ ڕەزامەندیی دایک و باوکی خوێندکار نابێت بکرێت، تەنانەت ڕەزامەندیی ئەوان بەر لە ڕەزامەندیی پەروەردەشە."
هەر دایک و باوکێک زیان بەر منداڵەکەی کەوتووە سەردانمان بکات.
ئێمە سزای خوێندنگەکان دەدەین و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین.
چونکە هەم ڕەزامەندیی ئێمە وەرنەگیراوە و ئێستا چالاکی ڕاگیراوە، هەم دایک و باوکیش ئاگادار نەکراونەتەوە و ڕەزامەندییان وەرنەگیراوە.
ڕاگرتنی چالاکییەکان بە هۆکاری کەشوهەوا و وەرزی خوێندن و تاقیکردنەوەکانە لە خوێندنگەکاندا، بەڵام بۆ چالاکییەکی تایبەت، خوێندنگەکان دەتوانن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری و خستنەڕووی وردەکارییەکانی بە ڕەزامەندیی دایک و باوکان، مۆڵەت وەربگرن.
بەڕوو لە سییەکانى سلێمانى دەچێنرێت
پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی لەبارەى کۆکردنەوەی پارە لە خوێندکاران دەرکرد