
کارەکانى ڕەشنووسى بودجەى 2027 لە وەزارەتى دارایى تەواوبوون.
تاوتوێکردنى بودجە لە کاتێکدایە ناکۆکییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى گەیشتوونەتە لوتکە.
پەرلەمانتاران و چاودێرانى هۆشداریانداوە کە دانیشتنەکەى پەرلەمان کاریگەرى نەرێنى لەسەر داواکارییەکانى کورد لە بەغداد دەبێت.
بە بڕیاری عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی بودجەی 2027ـی عێراق.
گفتوگۆی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکارییەکە بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.
بودجەی 2027 پشتی بەستووە بە تەرخانکردنی دارایی بۆ ئامانجە دیاریکراوەکان.
خۆی دەبینێتەوە لە ئامڕازی پارەداکردن بۆ پاڵپشتی لە گەشەسەندنی ئابووری و توانانی ڕووبەڕووبونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەکان.
لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕێگەی گەشەپێدان و سندوقی نەوەکانی داهاتوو لە پێشینەن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتوویی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بەشێک لە بڕگەکانى پڕۆژەکە هەموار بکرێنەوە و پاشان ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
وەزارەتى دارایی ڕەشنووسەکەى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران ناردووەتەوە.
کۆى گشتیی خەمڵێنراوى بودجە 217 تریلیۆن دینار بووە.
کۆى داهات 174 تریلیۆن دینارە و کورتهێنان 43 تریلیۆن دینار دیاریکراوە.
کۆى پڕۆژەیاساکە بریتییە لە 31 ماددە، ماددەى 10 لە ڕەشنووسى پرۆژەیاساى بودجەى 2027 تایبەتە بە هەرێمى کوردستان.
بەغداد ئامادەیە پشکى هەرێمى کوردستان لە 12.70% بۆ 13% زیاد بکات.
هەروەها 12 تریلیۆن دینارى قەرز کە لە ماددەى 10ـى پڕۆژەى بودجە داواکراوەتەوە لادەبرێت.
ئەم دانیشتنە لەکاتێکدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ 7ـی تشرینی دووەم ڕەشنووسی بودجە ببرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بەڵام دوانیشتنەکە هەڵوەشایەوە.
زانیاریى نوێ؛ پشکی هەرێمى کوردستان زیاددەکرێت و هێڵە سوورەکانیش دیاریدەکرێن
