بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى گەلاوێژ؛ لە هەناوى شارى ڕۆشنبیریدا

بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى گەلاوێژ؛ لە هەناوى شارى ڕۆشنبیریدا

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • 29یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستی بە کارەکانی کرد.

  • فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بە دروشمی گەلاوێژ سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.


لە شارێکدا کە مێژووی ئەدەب و ڕۆشنبیریی لەگەڵ ناسنامەکەی تێکەڵ بووە جارێکی دیکە فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەبێتەوە بە دیدارگەی ئەدیبان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان.


لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی

  • 29یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستی بە کارەکانی کرد.

  • بە ئامانجی پەرەپێدانی کولتوور.

  • بەهێزکردنی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان.

  • دروستکردنی پردێک بۆ گفتوگۆی نێوان کولتوورە جیاوازەکان.

  • دروشمی گەلاوێژ سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.

  • ئەم خولەشی بە ناوی ئەدیب و شاعیری کورد، سامی هادی، ناونراوە وەک ڕێزگرتن لە مێژوو و بەرهەمە ئەدەبییەکانی.

بەشداریی نووسەران و هونەرمەندان لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و چەندین وڵاتی دیکەش، ئەوە دەردەخات کە گەلاوێژ تەنیا بۆنەیەکی ساڵانە نییە، بەڵکو بوارێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکە و ناساندنی توانای ڕۆشنبیریی کوردی بە جیهان کە لە یەکەم رۆژدا چەندین بەرهەمی هونەری پێشکەشکران و بونە مایەی سەرنجی میوانان.

فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە لەم خولەیدا بەرنامەیەکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری لەخۆدەگرێت وەک دانیشتن و پانێڵی ڕۆشنبیری، پێشانگای کتێب، پێشانگای شێوەکاری و وێنەگرتن، شیعر و ئەدەب، مۆسیقا و شانۆ کە خەڵاتی یەکەمەکان دەکرێن لە کۆتا رۆژی فیستیڤالەکە.

لە بەشی پێشبڕکێی ئەدەبیشدا 25 بەرهەم پەسەند کراون، کە بریتین لە حەوت لێکۆڵینەوە، حەوت چیرۆک و یازدە شیعر، بۆ ئەوەی بەرهەمە باشەکان بناسرێن و خەڵات بکرێن.

کەناڵ8

Fri Nov 06 2026

Loading related news...