بە بەشدارى 33 هەنگەوان بەرهەمە جیاوازەکانی هەنگوین پێشکەش دەکرێت.
جۆرە جیاوازەکانی هەنگوینە و بەرهەمی هەنگوینی تێدایە.
جۆرێکى تێدایە یەک کیلۆی بە 200 هەزار دینارە.
هەنگەوانان دەڵێن بەشداریکردنیان لەم فێستیڤاڵە بوەتە هۆکارى ئەوەى کە سود لە ئەزمونى یەکدى وەربگرن و ڕێنمایی ئەوەش بە هاونیشتمانیان دەدەن، لە دەستی یەک هەنگوین بکڕن، هەم بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی بەرهەمی هەنگوین، هەمیش دڵنیایی لە ناوخۆیی بوونی، هەروەها سەلامەتیی و هەم لە ڕووی دانانی نرخ و گرانفرۆش نەکردنی لەلایەن بازاڕەوە.
بەرهەمی هەنگوینی تێدایە کە یەک کیلۆی بە 200 هەزارە.
بەرهەمی هەنگوینەکە لە شوێنێک بۆ شوێنێک جیاوازە.
لە شاخەکاندا بەرهەمدەهێندرێن یاخود ناوچە جیاوازەکان.
لە ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەمی 2026، نۆیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هەنگوین و بەرهەمەکانی هەنگ لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم فێستیڤاڵە بە چاودێریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لەلایەن کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستانەوە بەڕێوەچێت. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، ئامانجی سەرەکی لە سازکردنی ئەم چالاکییە، گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆیی، ڕەخساندنی دەرفەتی بازاڕکردن، و ساغکردنەوەی بەرهەمە نیشتمانییەکان بەپێی پێوەرەکانی کوالێتی، جۆر، تام و بۆن، بە مەبەستی پشتیوانیکردنی زیاتری هەنگەوانان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمدا.
