مامەڵەى دۆلار لە پێشانگاکانى کڕین و فرۆشى ئۆتۆمبێل؛ گرفتێکى دیکە بۆ هاونیشتمانییان

مامەڵەى دۆلار لە پێشانگاکانى کڕین و فرۆشى ئۆتۆمبێل؛ گرفتێکى دیکە بۆ هاونیشتمانییان

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • دابەزینى بەهاى دینار جوڵەى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى کەمکردووەتەوە.

  • ئۆتۆمبێلێک نرخەکەى10 هەزار دۆلار بێت هاونیشتمانى دوو ملیۆن دینار زیاتر دەدات.


مامەڵەى پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان تەنیا بە دۆلارە و هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلەکان بە دۆلارەو دینار لە کڕیاران وەرناگرن.


گرفتەکان و سەرچاوەکەى لەکوێوەیە؟

  • ئۆتۆمبێلى کیلۆمەتر سفر لە پێشانگاو کۆمپانیاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەخرێتەڕوو.

  • پێشتر بانکى ناوەندیی بە 132 هەزار دینار دۆلاری دەدایە بازرگانانى ئۆتۆمبێل.

  • لە حەوتى ئەم مانگەوە بە 152 هەزار دینار دۆلاریان پێ دەدەرێت.

  • نرخى ئۆتۆمبێلەکانى لەسەر هاونیشتمانییان زیاد کردووە.

  • خاوەن پێشانگایەکى ئۆتۆمبێل: ئۆتۆمبێلێک نرخەکەى 10 هەزار دۆلار بێت هاونیشتمانى دوو ملیۆن دینار زیاتر دەدات.

  • مووچە دینارە و پارەى لاى هاونیشتمانیان دینارە و دیناریش بەهاکەى دابەزیوە.

  • پێش دابەزاندنى بەهاى دینار ڕۆژانە سێ چوار گرێبەستى فرۆشتن و کڕینى ئۆتۆمبێل دەکرا.

  • ئێستا بە دوو رۆژ گرێبەستێک ناکرێت.

    بە گوێرەى داتاکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان لە ساڵى ڕابردوو 183 هەزار و 885 ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی چوار دەروازە نێودەوڵەتییەکانى پەروێزخان، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و حاجی هۆمەران هاوردە کراون.

    هەروەها ساڵی 2024 ژمارەى ئۆتۆمبێلى هاوردە 172 هەزار بووە، کە بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەى هاوردە دەکرێن دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بە گوتەى بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى هەرێمى کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بازاڕی شێواوی پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل؛ لە فرۆشتنی بەشانوباڵدا هەڵدان تاوەکو فێڵی دەڵاڵەکان

10 ئۆتۆمبێلی چینی بەرامبەر2 ئۆتۆمبێلی ئەمریکی؛ جەنگی نرخەکان لە پێشانگاکانی هەرێمدا

گرانى نرخى شتومەک و پێداویستى؛ بوەتە مۆتەکەى گیرفانى هاونیشتمانییان

Loading related news...