کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەیەکى دەوڵەمەندى بەرهەمى باخدارى و کشتوکاڵییە.
گوێزى کرماشان لە تەواوى ئێران بەناوبانگە.
ساڵانە هەزاران تۆن گوێز بەرهەمى باخەکانى کرماشانە.
ڕەحمان قوربانی، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە دامەزراوەی کشتوکاڵیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێشبینی بەرهەمهێنانی 23 هەزار تۆن گوێز لە 9 هەزار و 281 هێکتار لە باخەکانی کرماشان دەکرێت.
ناوچەکانی سەحنە بە بەرهەمی سێ هەزار و 148 تۆن.
کەنگاوەر بە دوو هەزار و 460 تۆن.
جوانڕۆ بە هەزار و 500 تۆن.
داڵەهۆ بە هەزار و 737 تۆن.
پێشەنگی ناوچەکانی پارێزگاکەیان لە بەرهەمی گوێزدا گرتووە.
پارێزگای کرماشان 950 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵیی هەیە.
ساڵانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن بەرهەمە باخدارییەکانی تێدا بەرهەمدێت.
لە ئێران ساڵانە نزیکەی 300 هەزار تۆن گوێز بەرهەمدێت و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە پێشەنگی پارێزگاکانی وڵاتەکە لەم بەرهەمەدا دەبینرێن.

کرماشان پلەی چوارەمی ئێرانی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گرت
له پارێزگای کرماشان وەرزی دروێنەی گەنمەشامیی ئالیک دەستیپێکردووە




