شنگال بەرەو قۆناغێکی نوێ؛ یەبەشە تێکەڵی حەشدی شەعبی دەبێت

کیژان مەحمود1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • تێکەڵبوونی هێزەکانی یەبەشە بە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستیپێکرد.

  • لە قۆناغی یەکەمدا 600 ئەندامی یەبەشە لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی تێکەڵ دەبن.

  • لە قۆناغی یەکەمدا بەشێک لە چیای شنگال ڕادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکانى عێراق دەکرێت.

  • سبەی ژمارەیەک خاڵی یەبەشە ڕادەستی هێزە عێراقییەکان دەکرێت


بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 ، لە پاش ڕێککەوتن بۆ ڕادەستکردنی ئەو شوێنانەى کە لەژێر دەستى هێزەکانى پەبەشە بوون لە چیای شنگال، نزیکەى 600 ئەندامیشیان تێکەڵ بە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی دەکرێن، ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی سەربازیی حکومەتی عێراق سەردانی چیای شنگالی کرد و ئەوەش وەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردی ڕێککەوتنەکە هەژمار دەکرێت.


وردەکاری ڕێککەوتنەکە

  • لە قۆناغی دووەمیشدا 950 ئەندامی دیکەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال تێکەڵی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سوپای عێراق دەکرێن.

  • هەموو بنکە و بارەگا و ئەو شوێنانەى کە یەبەشەى لێبوو لە چیاکە ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت.

  • سبەی قۆناغی یەکەم جێبەجێدەکرێت و خاڵەکانی یەبەشە لە چیای شنگال لە ناوچەی چل مێرا ڕادەستی هێزەکانی عێراق دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی ڕابردوو، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە پەیامێکی ئاڕاستەی یەبەشە کرد و داوای لێکردن تێكەڵی سوپای عێراق ببن.

ڕۆژی 11ـی ئەیلوولیش، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی هاوپەیمانیی دۆزی ئێزدی کۆبوونەوە و لەپاش کۆبوونەوەکە زەیدی ڕایگەیاند، گرووپەکانی بەرگری لە شنگال چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن و مافی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال و یەکینەکانی ژنان بەپێی یاسا دەپارێزرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئۆجەلان: بە دەوڵەتم گوت بە چەک ئێزدییەکان لە داعش دەپارێزین

Loading related news...