
دواى چوار ڕۆژ، بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆى ڕادەستى هێزەئەمنییەکان کرد.
لە پەیامێکى ڤیدیۆیشدا گوتى، پێشتر کێشەى لەگەڵ خاڵۆزاکانى هەبووە و زیانى ئابوورى زۆریان پێگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى ئاکرێ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوى چوارشەممە ڕووداوێکى کوشتن لەناو سەنتەرى شارى ئاکرێ ڕوویدا کە تێیدا دوو برا گیانیان لەدەستدا ، ئەمڕۆ بکوژی دوو براکە خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.
تۆمەتبارەکە دوو خاڵۆزای خۆی کە برا بوون کوشت و برایەکی دیکەیانی بریندار کرد.
دوای 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانى تاوانەکە تۆمەتبارەکە لە ناوەندى شارۆچکەى ئاکرى ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەوە لەوکاتەى ویستبووى چەند کەلو پەلێک لە یەکێک لە مارکێتەکان بکڕێت.
دواتریش لە یاریگاى ئاکرێ بکوژەکە بەچەکێکى جۆرى دەمانچەوە دەرکەوت و ڕەتیکردەوە خۆى ڕادەستبکات.
بکوژەکە زیاتر لە سێ جار شوێنەکەى خۆى گۆڕی دوایینجار بە چەکەوە لە نزیکى پرسەى کوژراوەکان دەرکەوت و هەڕەشەى لە کەسوکارییان کرد.





