شاسوار عەبدولواحید: مەرجمان هەیە بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان

رێبوار حەمەوەیس2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، دەبێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەلایەن هیچ حیزبێکەوە قۆرخ نەکرێت.

  • شاسوار عەبدولواحید: ڕێککەوتنمان بۆ وەرگرتنى پۆست لە بەغداد نەکردووە.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد، ڕایگەیاند، ئامادەن بە چەند مەرجێک پەرلەمانى کوردستان کارا بکەنەوە ، دەشڵێت، پێشتریش سێجار داوایان کردووە پەرلەمان کارا بکرێتەوە.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ:

  • ئامادەین پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام بە مەرجێک هێزە گەورەکان ئامادەبن.

  • ئەگەر لە کۆى سێ کەس لە دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمان دوو کەسیان پارتى بن، ئامادەنین پەرلەمان کارا بکەینەوە.

  • ئەگەر گرەنتی نەبێت لەسەر ئەوەی کە دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمان قۆرخ ناکرێت، بەشداریی ناکەین.

لەبارەی پۆستەکانی بەغدادەوە

شاسوار عەبدولواحید، لەبارەى وەرگرتنى چەند پۆستێک لە بەغداد لەلایەن جوڵانەوەکەیەوە، ئاماژەى بەوەکرد، ڕێککەوتنیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەکردووە بۆ وەرگرتنى پۆستەکان.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت، سروە عەبدولواحید دواى وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى ژینگە، داواى لە سەرۆکوەزیران کردووە چەند پۆستێکى بەتاڵ هەن پڕیان بکەنەوە، سەرۆکوەزیرانیش ڕەزامەندى پیشانداوە.

کاراکردنەوەی پەرلەمان

دوێنێ محەممەد سڵێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئامادەم بانگێشتی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەم بۆ کۆبوونەوە، ئەگەر هەموو لایەنەکان بەتایبەت ئەو لایەنانەی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان لایە ئامادەیی خۆیان ڕابگەیەنن بۆ بەشداریی لە دانیشتنەکەدا، لە پێناو چالاککردنەوەی پەرلەمان".

دواتریش ڤالا فەرید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامى سەرۆكی تەمەنی پەرلەماندا ڕ ایگەیاند، دەستپێكردنەوەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان و تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و پەیرەویەكان كە بریتین لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئەركی ئێوەیە و پێویستە ئەو ئەركە بێ مەرج و كۆت جێبەجێ بكەن و دانیشتن بەڕێوە ببەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

فڕاكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەکانى: ئامادەی دانیشتن و کاراکردنەوەی پەرلەمانین

Loading related news...