شاندی حکومەتى فیدڕاڵى بۆ پرسى نەوت سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

جەبار حسین1 کاتژمێر پێش ئێستا
 لۆگۆی حکومەتى هەرێمی کوردستان و لۆگۆی حکومەتى عێراق
لۆگۆی حکومەتى هەرێمی کوردستان و لۆگۆی حکومەتى عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • شاندێکی حکومەتى فیدڕاڵى بۆ پرسى نەوت سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

  • شاندەکە لە زاخۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و پرسى وزە تاوتوێ دەکات

  • موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات


پەیامنێریی کەناڵ8 ڕایگەیاند، شاندەکە لە موسڵەوە سەردانى پارێزگاى دهۆک دەکات و لە زاخۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و تاوتوێى دۆسییەی بەرهەمهێنانى نەوتى خاو و هەناردەى نەوت و گلدانەوەى نەوتى خاو بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن، کە لە ئێستادا تەنیا 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستیى ناوخۆ گلدەدرێتەوە.


پرسی غاز و نەوت

  • شاندەکەى حکومەتى فیدراڵى بە سەرۆکایەتیى موحسین مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى وزە و بەیاوەرى باسم محەممەد، وەزیرى نەوتى عێراق دەبێت.

  • پرسى غازى سرووشتى لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێ دەکرێت.

  • بەغداد داواى کردووە غازى سرووشتیى زیاتر لە کێڵگە غازییەکانەوە بدرێتە عێراق.

شاندەکەى حکومەتى فیدڕاڵى دەیەوێت لەم سەردانەیدا بۆ هەرێمى کوردستان بگاتە لێکگەیشتنێک لەسەر پرسی وزە تاوەکو بتوانرێت لە پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق جێگیر بکرێت، بڕیاریشە شاندەکەى حکومەتى فیدڕاڵى بۆچوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەربگرێت و بیباتەوە بۆ عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق.

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

لە ماددەى 10ـى ڕەشنووسى بودجەى 2027ـى عێراق، داواى 400 هەزار بەرمیل نەوتى خاو لە ڕۆژێکدا لە هەرێمى کوردستان کراوە، بەڵام ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستانیش تەنیا تواناى 280 هەزار بەرمیل نەوتى هەیە.

هاوکات ئەو غازى سرووشتییەى بەرهەمدەهێندرێت لە کێڵگەى کۆرمۆر بۆ کارەباى 24 کاتژمێرى بەکاردەهێندرێت و لەئێستادا دانەغاز 100 ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە دەداتە عێراق بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا، بەڵام بەغداد داواى زیادکردنى غازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

جەبار حسین

Sun Oct 25 2026

Loading related news...