بارهەڵگرێک بە نەوتی قاچاخەوە دەستیبەسەردا گیرا

پووختەى هەواڵەکە

  • بارهەڵگرەکە ویستوویەتى لە بەسرەوە بچێتە هەرێمى کوردستان.

  • نەوتی قاچاخی لە بەسرەوە هەڵگرتووە.

  • لە بازگەی چیمەن لەسەر ڕێگەی کەرکووک – سلێمانی، دەستیبەسەردا گیراوە.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بە قاچاخبردنی نەوت، ڕۆژی هەینی دەستبەسەر بارهەڵگرێکدا گیراوە، کە نەوتی قاچاخی تیادا بووە.


ڕێکارەکان لە بەرامبەر بارهەڵگرەکە

  • ئەو بارهەڵگرە بە گوێرەى مامەڵە فەرمییەکان کەلوپەلی بیناسازیی بارکردووە.

  • قوفڵی گومرگ لە دەرگاکەی دراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گومانیان لێکردووە.

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: دوای ئەوەی سۆنەر بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کراوە.

  • شانەى ئەمنى: دەرکەوتووە لەبرى کەلوپەلى بیناسازیی، نەوتی قاچاخی بارکردووە.

  • ویستوویەتى لە بەسرەوە بچێتە هەرێمى کوردستان.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە و شۆفێرەکەیان دەستبەسەر کردووە، چاوەڕوانی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆسیەیە.

ئارام یوسف

Fri Nov 27 2026

Loading related news...