هاونیشتمانییانى گوندى مەمى خەلان نیگەرانن لە پێدانى زەوییەکانیان بە فەرمانبەران

هاونیشتمانییانى گوندى مەمى خەلان نیگەرانن لە پێدانى زەوییەکانیان بە فەرمانبەران

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • خاوەن زەوییەکان لەسەر زەوییەکانیان وەستاون و ناڕەزایی دەردەبڕن.

  • زەوییەکان لە لایەن شارەوانی چۆمان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون.


ژمارەیەک هاونیشتمانی گوندی مەمی خەلانن لە سنوری شارۆچکەى چۆمان، ناڕەزایەتی دەردەبڕن کە زەوییەکانیان بە فەرمانبەرانی ناوچەکە دراوە.


ژمارەى زەوییە دابەشکراوەکان

  • 600 پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشک لە سنوری شارەوانی شارۆچکەى چۆمان دابەشکران.

  • دانیشتوانی گوندی مەمی خەلان خۆیان بە خاوەنی ئەو زەویانە دەزانن و بەگوتەی خۆیان زەویەکان هی باب و باپیرانیانە و ناڕازین له دابەشکردنیان.

  • بە گوتەی دانیشتوانی گوندەکە زەویەکەیان 300 دۆنمە.

  • 150 کەس خاوەنداریەتی ئەم زەویانە دەکەن.

  • داوا دەکەن لە شوێنی دیکە زەوی به فەرمانبەران بدرێت

کەناڵ8 کێشەی ئەم هاونیشتمانیەی گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران، ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد، هەرکەسێ زیانی بەرکەوێت قەرەبوویان دەکرێتەوە.

لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 40 هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوی هەیە، لەو ژمارەیە 1730 فەرمانبەر زەویان وەرگرتووە، بڕیاره له ماوەیەکی نزیکدا له سۆرانیش 300 هەزار پارچە زەوەی دابەشبکرێت.

کەناڵ8

Fri Nov 27 2026

Loading related news...