
ماریۆ زاگالۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لەگەیشتن بە یارییە کۆتاییەکانی مۆندیال بەپێنج جار، لەتەمەنی 92 ساڵی گەیشتە دوا وێستگەی ژیانی و کۆچی دواییکرد، بەڵام هیچ ووردەکاریەک لەبارەی هۆکاری مردنەکەی نەخراوەتەڕوو.
زاگالۆ چوار جار وەک یاریزان و راهێنەر ناسناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە و بووە یەکەم کەس وەک یاریزان و راهێنەر ئەو دەستکەوتە تۆماربکات، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل کۆچی هەمیشەیی زاگالۆی دوپاتکردەوە و گووتی: زاگالۆ یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی ئەم وەرزشە.
لەمۆندیالی 158ی سوید و 162ی چیلی، کاتێک هەڵبژاردەی بەرازیل ناسناوەکەی بەدەستهێنا زاگالۆ هێرشبەری سەرەکی سامبا بوو، دواتر لە 1965 وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆی وڵاتەکەی دەستیکرد بەکاری راهێنەرایەتی.
لە ساڵی 1970 وەک راهێنەری بەرازیل دەستنیشانکرا و توانی لەیاری کۆتایی ئیتاڵیا تێکبشکێنێت و بوونە یەکەم هەڵبژاردە لەوکاتەدا سێ جار ناسناوەکە بەدەستبهێنن.





