دوو ڕۆژ پێش دەنگدان؛ هەزاران ئیسرائیلی داوای لێپێچینەوە لە نەتانیاهوو دەکەن

بەهزاد ئەحمەد5 کاتژمێر پێش ئێستا
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل

پووختەی هەواڵەکە

  • هەزاران ئیسرائیلی دژ بە نەتانیاهوو خۆپیشاندانیان کرد.

  • خۆپیشاندەران داوای لێکۆڵینەوەیان کرد لە هۆکارەکان و کەمتەرخەمییەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر.

  • خۆپیشاندەران حکومەتەکەی نەتانیاهوو بە شکستخواردوو لەڕووی ئەمنییەوە تۆمەتبار دەکەن.


هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی تەلئەڤیڤ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و داوایانکرد لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێپێچینەوە لە شکستە ئەمنییەکانی، کە بوونەتەهۆی ڕوودانی 7ـی ئۆکتۆبەر.


دۆخی ئیسرائیل

  • ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدان، تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردن لە ئیسرائیل، کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.

  • چەندین سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

  • لەناویاندا گادی ئایزنکۆت، ڕکابەری تووندی نەتانیاهوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، کە هاوکات سوپاسالاری پێشووی ئیسرائیلە و لەگەڵ گەیشتنی بە گۆڕەپانی خۆپشاندانەکە، کە ئێستا ناوی "گۆڕەپانی بارمەتەکان"ـە، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

  • لە خۆپیشاندانەکەدا داوای دامەزراندنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی فەرمی و سەربەخۆ کرا بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی لە شکستە ئەمنییەکان کە بوونەهۆی دزەکردنی چەکدارانی حەماس بۆ ناو خاکی ئیسرائیل و کوشتن و بەبارمتەگرتنی ئیسرائیلەییەکان لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023دا.

نەتانیاهوو تۆمەتبار دەکرێت

ئەم خۆپیشاندانە درێژەپێدانی خۆپیشانەکانی پێشووە، کە هەفتانە جارێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە بەڕێوەدەچوون، هەرچەندە ئێستا هەموو بارمتەکان یان بە زیندوویی یان تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە بۆ ئیسرائیل، بەڵام چەندین تۆمەتی یاسایی ڕووبەڕووی نەتانیاهوو کراونەتەوە و تۆمەتبار کراوە بە دواخستنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حەماس، کە ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی 87 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە، لەکاتێکدا 168یان بە زیندوویی گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

Loading related news...