
سەرۆکی کۆریای باکوور بەبەکارهێنانی پردە نوێیەکەی لەنێوان وڵاتەکەی و چینی هاوسێی، گەیشتە شاری داندۆنگی سنووریی سەر بە کۆماری چین.
ماوەی 12 ساڵە پردەکە تەواوبووە و نەکراوەتەوە
دوای تەنیا هەفتەیەک لە کردنەوەی پردی نێوان چین و کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەسەر پردی یالو ریڤەر تێپەڕی و هاتە سنوورەکانی چین، کردنەوەی پردەکەش دوای 12 ساڵ دێت لە تەواوبوونی کارەکانی.
چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی کۆریای باکوورە و سەرچاوەیەکی گرنگی دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسیی ئەو وڵاتەیە، بەڵام هەمیشە پەیوەندییەکانیان باش نەبووە.
لە ساڵی 2014وە کارەکانی ئەم پردەی نێوان چین و کۆریای باکوور تەواو بووە.
بەڵام پرۆسەی کرانەوەکەی بەهۆی نەبوونی ڕێگەی تەواوکەر و دامەزراوەی تایبەتمەند بە بەڕێوبردنی لەلایەن کۆریای باکوورەوە دواکەوت.
زیاتر لە 90٪ـی ئەو کاڵایانەی هاوردەی کۆریای باکوور دەکرێت لە چینەوە دەنێردرێت، جگە لە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکان هەردوو وڵات پەیوەندی ئایدۆلۆژیای هاوبەشیان هەیە.




