
ئۆباما لە ڕەخنە توندەکانى لە سیاسەتەکانى ترەمپ بەردەوامە.
ئۆباما بە گەرموگوڕییەوە بەشدارى لە بانگەشەى دیموکراتەکان دەکات.
ئۆباما؛ ئیدارەی ترەمپ بە هۆکاری بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان دەزانێت.
ئۆباما لە وتارێکدا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرى دیموکراتەکان لە ویلایەتی ئۆهایۆ گوتی "ئێستا ئێران لە پێگەیەکی ستراتیجیی بەهێزتردایە لە پێش جەنگ و دەسەڵاتی ڤیتۆی بەسەر گەرووی هوورمزدا هەیە".
لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مندا، بەبێ هەڵدانی هیچ مووشەکێک و تەنیا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ڕێککەوتنێکم لەگەڵ ئێران کرد.
ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە ئێران دەکرد ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لێی کشاوەتەوە و ئەم جەنگەی دەستپێکرد.
هیچ هاوڵاتییەکی ئەمریکی ئەم جەنگەى نایەوێت و دەنگی لەسەر نەداوە.
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە جەنگەکەدا، بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کەوتوونەتە بەر هێرش.
سەربازانی ئەمریکی کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
کۆگاکانی مووشەکی ئەمریکاش کەمبوونەتەوە.
ڕەوشی ئەمریکا دوای ئەم جەنگە زۆر خراپتر بووە و ملیاران دۆلار بەفیڕۆ چووە.
ئۆباما، لە 2009 بۆ 2017 لە پشکى دیموکراتەکان سەرۆکى ئەمریکا بوو، ترەمپ لە هەردوو خوولى سەرۆکایەتییەکەیدا هەمیشە ڕەخنەى سیاسەتەکانى ئۆباما و جۆو بایدن گرتووە، ئەوانیش بە هەمانشێوە ڕەخنە لە ئیدارەى ترەمپ دەگرن.
ترەمپ: ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان
نهێنییە گەورەکەی جارید کوشنەر و بن زاید و بن سەلمان؛ 2 ملیار دۆلار لە هەژمارێکى نهێنیدا
.jpg)



