فەڕەنسا لە نێوان گەمارۆی ئەمنی و گەڕێکی نوێی توڕەیی هێلەک زەردەکاندا

بەهزاد ئەحمەد4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • جوڵانەوەی هێلەک زەردەکانی فەرەنسا بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی نوێی فراوان دەکات

  • هێلەک زەردەکان دەڵێن، لە ڕۆژی 31ـی تشرینی یەکەم خۆپیشاندان لەپێناو ئازادی دەکەن.


ڕێکخەرانی جوڵانەوەکە داوادەکەن کۆتایی ئەم مانگە گردبوونەوەی نوێ ئەنجامبدرێت، لە دەرەوەی پەرلەمان و دامەزراوەکانی دیکە کۆببنەوە، تاوەکو سەرکۆنەی سیاسەتى، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بکەن و بەرگریی لە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن.


دۆخی ئێستای فەڕەنسا

  • بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندنێکی فراوان شارە جیاوازەکانی فەڕەنسا بگرێتەوە.

  • هەزاران ئاسایش بە پاریس و ناوچەکانی دیکەی فەڕەنسادا بڵاوبوونەوە، تاوەکو ڕێگری لە گردبوونەوەکان بکەن.

  • بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییش لەو ڕێگرییانەی لێیانکراوە، جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان دەڵێن، شەممەی داهاتوو خۆپیشاندان لە پێناو ئازادی خۆپیشاندان و هەموو ئازادییەکانی دیکە دەکەن.

هەر ئەمڕۆ شەممە، بە سەدان خۆپیشاندەر لەبەرامبەر گرانبوونی تێچووی ژیان هەوڵیاندا گردببنەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا ڕێگرییان لە گردبوونەوەکان کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نوێنەرى حکومەت لە فەڕەنسا: ڕەوەندى کوردى لە خۆپیشاندانەکان بەشدار نییە

Loading related news...