شەش گەنج لە لیبیاوە گەڕێنرانەوە و 10 گەنجیش بێسەروشوێنن

پووختەى هەواڵ

  • گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى لە لیبیا دەکەونە دەست گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە.

  • سۆراخ و گەڕاندنەوەى گەنجانى کۆچبەر بە هەماهەنگى باڵیۆزخانەى عێراق و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیە.

  • چەند ساڵێکە بەشێک لە گەنجان لیبیا وەک ڕێڕەوێکى کۆچ بەکاردەهێنن و سەلامەت نییە.


ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەش گەنجی دیکە کە لیبیا ڕزگار کرابوون، گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.


ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان:

  • وەزارەتی ناوخۆ تەواوی ئامادەکاریەکانیان بۆ پێشوازی، کارئاسانی و هەماهەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو.

  • دوای پشکنین و چارەسەری پزیشکی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی فڕۆکەخانە، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ گەنجەکان ڕادەستی خێزانەکانیان کرانەوە.

  • چواردە گەنجی دیکەش لە زیندانەکانى لیبیا دۆزراونەوە و هەنگاوەکانی دەرهێنان و هێنانەوەیان لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستیپێکردووە.

  • لەگەڵ تەواوبوونی مامەڵەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەگەڕێنرێنەوە.

  • گەڕان بە دوای 10 گەنجە وونبووەکەی ڕاپەرینیش بەردەوامە.

بەشێک لە گەنجانى هەرێمى کوردستان ڕێگەى لیبیا بۆ گەیشتن بە ئەورووپا بەکاردەهێنن، ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان دەڵێت بەکارهێنانی ڕێگای لیبیا بەرێژەی 87% کەمبووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

شەش کۆچبەرى کورد لە باڵیۆزخانەى عێراقن لە لیبیا

چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا؛ پشکنینی DNA ڕاستییەکان ئاشكرا دەکات

11 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەیشتنەوە هەولێر

Loading related news...