کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی؛ گەنجینە دێرینەکەی کوردستان دەبێتە جیهانی

کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی؛ گەنجینە دێرینەکەی کوردستان دەبێتە جیهانی

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت:

  • کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی نزیکەی چوار هەزار دەستنووسی دەگمەن و ناوازەی تێدایە.

  • کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، دێرینترین کتێبخانەی هەرێمی کوردستانە.

  • مێژووی هەندێک لە کتێبەکان بۆ حەوت سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

  • پرۆژەیەکى نوێ بۆ پاراستن و ئەرشیفکردنى دەستنووسەکانى جێبەجێ دەکرێت.


گرنگی مێژووی دەستنووسەکانی ئەم کتێبخانەیە سنوورەکانی ناوخۆی تێپەڕاند و لە گۆشەی ڕەفە تۆزلێنیشتووەکانەوە پێ دەنێتە قۆناغی نێودەوڵەتیبوون و ناساندنی جیهانییەوە.


پرۆژەى نوێ کتێبخانەکە:

  • ئەوقافی سلێمانی و زانکۆی ئێگزیتەری بەریتانی، پرۆژەیەکی ستراتیژییان بۆ پاراستن و پۆلێنبەندکردنی ئەم دەستنووسانە کرد.

  • پرۆژەیەک کە لەلایەن بەرنامەی ئەرشیفە مەترسی لەسەرەکانی کتێبخانەی بەریتانیاوە پاڵپشتی کراوە و کتێبخانەکە دەباتە قۆناخێکی گرنگەوە.

  • لە قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆژەیەدا، دەستنووسە دەگمەنەکان بە شێوازێکی زانستی پۆلێن کراون.

  • شیکردنەوەی ورد بۆ ناوەرۆکەکانیان کراوە.

  • زیاتر لە 200 دەستنووسی ناوازە دوای سکانکردن و بەدیجیتاڵکردنیان، ڕادەستی زانکۆی ئێگزیتەری بەریتانی کراون.

  • دەستنووسەکان لە لەندەن و ناوەندە ئەکادیمییەکانی جیهاندا دەبنە سەرچاوەی توێژینەوەی نوێ.

  • ناوی سلێمانی لەسەر نەخشەی ئەرشیفە جیهانییەکان جێگیر دەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی بەدیجیتاڵکردن تەمەنێکی نوێ بە ناوەرۆکی دەستنووسەکان دەبەخشێت، بەڵام جەستەی ڕەسەنی ئەم پەڕاوانە هێشتا لەبەردەم هەڕەشەی زەمەن و داخوراندان. تێپەڕینی سەدەکان و نەبوونی ژینگەیەکی ستاندارد، کاریگەریی لەسەر پێکهاتەی کاغەز و مەرەکەبی بەشێک لەم گەنجینەیە جێهێشتووە

بڕیارە لە داهاتوودا، لە ڕێگەی بونیادنانی باڵەخانەیەکى نوێ و مۆدێرنی شایستە بۆ کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دروست بكرێت تاوەکو میراتێکی زێرینی مێژووی کورد بە پارێزراوی بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێننەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە کۆرنیشەکەوە بۆ بناری گۆیژە؛ قۆناغی نوێی گەشەپێدانى سلێمانى

130 نەمامى سنەوبەر لە زانکۆى سلێمانى چێندران

کەناڵ8

Thu Oct 29 2026

Loading related news...