قوباد تاڵەبانى: ئەم هەفتەیە لە سلێمانى پێشوازىى لە جیهان دەکەین

قوباد تاڵەبانى: ئەم هەفتەیە لە سلێمانى پێشوازىى لە جیهان دەکەین

00:00/00:00
قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆڕبەندى ستراتیجیى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

  • ڕۆژانى 12 و 13ـى تشرینى دووەم ساز دەکرێت.


قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، لە هەژمارى خۆى ڤیدیۆیەکى بڵاوکردووەتەوە و تیایدا لەسەر شاخى گۆیژەى سلێمانی، لەسەر تۆمارە ڤیدیۆکە نوسیویەتى ئەم هەفتەیە لە سلێمانى پێشوازى لە جیهان دەکەین.


کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی (Slemani Strategic Forum)

  • یەکێکە لە سەکۆ و دەستپێشخەرییە ستراتیجییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

  • گرنگی بە داڕشتنی سیاسەتی گشتی.

  • گەشەپێدانی ئابووری.

  • هەماهەنگیی و بەرگری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەدات.

لیژنەی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی (International Advisory Committee)

کۆڕبەندەکە خاوەنی لیژنەیەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی بەهێزە کە چەندین سەرکردە و بەرپرسی پێشووی ئاستبەرزی جیهانی لەخۆدەگرێت، لەوانە:

  • سێر ڕیچارد موور: (Sir Richard Moore) سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (MI6).

  • جەنەڕال ڕیچارد مایەرز: (General Richard Myers)سەرۆکی 15هەمینی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا.

  • لۆرد گریمس تۆن (Lord Grimstone): وەزیری پێشووی وەبەرهێنانی بەریتانیا.

  • کیریل پێتکۆڤ (Kiril Petkov): سەرۆک وەزیرانی پێشووی بولگاریا.

Loading related news...