
نوێنەرى فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت لەماوەی چەند رۆژێکدا چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
نیکۆلاس دۆریڤێر، نوێنەرى فەڕەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە گوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، کۆماری ئیسلامی ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرزکردووەتەوە، ئاستی هەڕەشەکان زۆر زیادیانکردووە.
گوتیشی، تاران دەتوانێت لەچەند رۆژێكدا چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، کاتی ئەوە هاتووە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەموو شتێک بگەڕێتەوە رێڕەوە راستەکە.
هاوکات هەریەكە لە وڵاتەكانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، زیادبوونی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراویان لەلایەن ئێرانەوە ئیدانەكرد، خوازیاری گەڕانەوەی دەستبەجێی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆسەر رێڕەوی سنوورداركردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی.

.jpg)

.jpg)
