هاوڕێ و کەسوکار و دۆستانی ڕەفیق سابیر بە تەنیا جێیان نەهێشت.
یادى بیرەوەرییەکانی زیندو دەکەنەوە.
دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە قەڵادزێ، بەمەبەستی ڕێزلێنان و زیندووکردنەوەی یاد و بیرەوەرییەکانی نوسەر و روناکبیری گەورەی کورد) ڕەفیق سابیر) دیدارێکی رێکخست.
دیدارەکە ژمارەیەک چالاکی لەخۆگرتبوو.
جەختی لەسەر ناساندنی کەسایەتی و بەرهەمەکانی ئەم ڕۆشنبیرە گەورەیە دەکرد.
لە پاڵ ئەمەشدا لە ناوەڕاستی شار پەیکەری بۆ داندرا.
رەفیق سابیر
لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە دەرەوەی وڵات بووە چەندین شیعری باڵاو گرینگی نوسیوە.
خاوەنی زیاتر لە 10 دیوانی شیعری و چەندین کتێبە.
ژیانی بە خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی بەسەر برد.
لە دیارترین شیعرەکانی کە دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نوسیبووی (بەتەنیا جێی مەهێڵن) بوو.
ڕەفیق سابیر، لە تەمەنی 20 ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە بەغداد بە دەستهێناوە، دواتر دەچێتە شاخ و لەگەڵ چەند نوسەرێک یەکێتی نوسەرانی کوردستان دادەمەزرێنن، ساڵی 1950 لە قەڵادزێ لە دایکبووە، لە 28ـی شوباتی ئەمساڵ گیانیلەدەستدا.