شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژاڤا کۆتاییهات

شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆژاڤا کۆتاییهات

00:00/00:00

پووختەی هەواڵ:

  • لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

  • فێستیڤاڵەکە ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بوو

  • ژمارەیەک لە هونەرمەندە دیارەکانی باشوور و ڕۆژئاوا ئامادە بوون

  • عەدنان کەریم لە ڕۆژی کۆتاییدا کۆنسێرتی سازکرد

  • زیاتر لە 40 فیلمی سینەمایی نمایش کران


فێستیڤاڵەکە، لەماوەی هەشت ڕۆژی پڕ لە چالاکیی هونەری، لە ناوەندی هونەریی و کولتووریی مەحەممەد شێخۆ بەڕێوەچوو.


چەندین فیلم نمایشکران، سیمینار پێشکەشکران و گفتوگۆی هونەری و سینەمایی سازکران؛ دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و هونەرمەندانی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی بەشدار بوون.

لەم فێستیڤاڵەدا 45 فیلم نمایشکران؛ لە کۆتا ڕۆژیشدا، عەدنان کەریم، بە کۆنسێرتێک، کۆتایی بە چالاکییە هونەرییەکان هێنا.

حەسەن فەلاح

Sun Nov 22 2026

Loading related news...