
پێویستە بۆشایی ئەمنیى کەرکووک بە هاوبەشى لەگەڵ هێزى پێشمەرگە پڕبکرێتەوە.
پێویستە دۆسیەى ئەمنى بدرێتە دەست پۆلیسى خۆجێیی کەرکووک.
مامەڵەى هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکان لەگەڵ هاونیشتمانییان باش نییە.
ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک: هێزى ئەمنى جۆراوجۆر لە بازگەکانن.
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى کەناڵ8 لە نەشئەت شاهوێز، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەستیکەوتووە، ئاماژەى بەوەکردووە، چاودێریى دۆخى ئەمنیى پارێزگاى کەرکووک دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە داواى هاوکارى لە هێزى پێشمەرگە بکرێت بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى.
پێویستە دۆخى ئەمنیی کەرکووک بدرێتەوە دەست پۆلیسى ناوخۆیی.
ڕووداوەکانى پردێ و حەویجە پێمان دەڵێن کە پێویستە بەهەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت.
ئەگەر دۆخى ئەمنى بدرێتەوە دەست پۆلیسى خۆجێیی دۆخەکە دەگۆڕێت.
چونکە شارەزاى ناوچەکە و دخى تایبەتى کەرکووکن.
مامەڵەى هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکان لەگەڵ جووتیاران و کاسبکاران گونجاو نییە.
هۆکارەکەشى ئەوەیە هێزى ئەمنیى جۆراوجۆر لە بازگەکانن.
فرەکوێخایی لە بازگەکان هەیە.
وەک ئەنجوومەنى پارێزگا هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراوەتەوە ئەو دۆخەى ناو بازگەکان شیاوى قبوڵکردن نییە.
پێویستە هێزە ئەمنییەکان بگۆڕدرێن و ژمارەشیان کەم بکرێتەوە.
پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە کەرکوک و دەوروبەری، بابەتێکی گرنگ و بەردەوامی سەر مێزی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئەم بۆشاییە ئەمنییە کە بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی تەواو لە نێوان هێزە جیاوازەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان دروستبووە، زۆرجار لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بەکاردەهێنرێت.
بۆشایی دوای ئەمریکا کێ پڕی دەکاتەوە؛ دەوڵەت یان میلیشیاکان؟
سەعد مەعن: عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی ئەمنیی هاوبەش





