
بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرى و نزمى ماوەتەوە.
بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر لە 19 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 169 هەزار و 150 دینارە.
100 دۆلار بە 169 هەزار و 150 دینارە.
100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 250 دینارە.
100 پاوەن بە 221 ههزار و 750 دینارە.
100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار و 200 دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 350 دینارە.
100 هەزار تمەن بە حەوت هەزار و 750 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى هەمان مانگ عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".
سەرەتاى مانگى تشرینى دووەم، محەممەد عەلی تەمیم، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى، ڕایگەیاند، بەمزووانە نرخی دینار لە بازاڕدا نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی و گوتیشى "لەو قسەیەم بەرپرسم".
جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرزدەبێتەوە
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە