داتاکانی هەڵاوسان پاشەکشەیان بە نرخی زێر کرد

داتاکانی هەڵاوسان پاشەکشەیان بە نرخی زێر کرد

00:00/00:00
بڕێک لە یەدەگی زێڕ

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 60 دۆلار دابەزی.

  • نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 971 هەزار دینارە.

  • پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە.


زێڕ لە نێوان دوو ڕێگەیە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە، ئەوەى ئێستا دەبینرێت ملی ڕێگەی بۆ نزمی گرتووەتەبەر داتاکانی هەڵاوسان گڵۆپی سەوزی بۆ دابەزینی زێڕ هەڵکرد ڕێگەی بۆ بانکی فیدراڵی ئەمریکا خۆشکرد کە ڕێژەی سوودی بانکی بەرزکاتەوە.


پێشبینییەکان بۆ دابەزینى زێڕ و ڕێژەى سوودى بانکى ئەمریکا

  • ڕۆژى 9ـى مانگی داهاتوو، بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت.

  • پێشبینی زۆرینە ئەوەیە 25 خاڵ بەرزی بکاتەوە.

  • پێشبینیەکیش هەیە 50 خاڵ بێت.

  • هەردوو پێشبینییەکە دژ بە زێڕە.

  • پێدەچێت لە ئاستەکانی 3800 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک بێت.

  • تەنانەت باسی 3500 دۆلاریش دەکرێت بۆ نرخی ئۆنسەیەک.

  • ئۆنسەیەک کە ئێستا لە خانەی 4040 دۆلارە.

  • مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 971 هەزارە عەیار 18 بە 832 هەزار دینارە.

  • هەر یەک لە مانە لە بازاڕی ناوخۆ زیاتر لە 60 هەزار دینار دادەبەزێت.

  • زیو دابەزینی تاوەکو ڕادەیەک بۆ 49 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زۆر چاوەڕوانکراوە.

  • لۆری لۆگان، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی: پێویستە ڕێژەی سوود بە بڕی 50 خاڵ بکرێت.

  • کریستۆفەر واڵەر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگارانی یەدەگی فیدراڵی: پێشتر ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بە بڕی 50 خاڵی بنەڕەتی لە مانگی کانوونی یەکەمدا خستبووە ڕوو.

بانک ئۆف ئەمریکا کە یەکێکە لە بانکە گەورەکانی جیهان ئەو لە بارەی زێڕ ڕاپۆرتی بڵاوکردوەتەوە دەڵێت لەوانەیە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا بگاتە 5000 دۆلار.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ: کڕینی زێڕ بە شێوەیەک کەم دەکات 26 ساڵە نەمانبینوە

Loading related news...