نرخی بەشێک لە سەوزەکان گران بوون

عەلوەى سلێمانى - فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8
عەلوەى سلێمانى - فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخی پیاز و پەتاتە و تەماتە گران بووە.

  • بەرهەمهێنانی بەشێک لە سەوزە ناوخۆییەکان کەمییکردووە.

  • ئێران ڕێگە بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی پیاز و تەماتە و پەتاتە نادات.


لە بازاڕەکانى سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان، نرخی کیلۆگرامێک پیاز گەیشتووەتە دوو هەزار دینار، نرخى پەتاتە و تەماتەش یەک کیلۆى بە هەزار و 750 دینارە.


هەواڵی باش چى هەیە؟

  • گران بوونی ئەو بەرهەمانە بەردەوام نابێت.

  • لە دوو هەفتەى داهاتوو ئەو بەرهەمانە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە پێدەگات.

  • ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

  • ئەوەش کاریگەرى لەسەر دابەزاندنى ئەو نرخەى ئێستا دەبێت کە لە بازاڕەکاندا هەیە.

  • جگە لە بەرهەمی پەتاتە چونکە هاوردەکردنی پەتاتە بە درێژایی ساڵ سنووردار کراوە.

نوێنەرى عەلوەکانى هەولێرو سلێمانى، هۆکارى گرانبوونى نرخى ئەو بەرهەمانە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە لەناوخۆدا ئەو بەرهەمانە نەماوە، بەگوێرەی ڕۆژمێریی وەزارەتی کشتوکاڵیش لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەروازەکان بە ڕووی هاوردەکردنیان کراونەتەوە بەتایبەت لە ئێڕناەوە، بەڵام ئێران لە ئێستادا پارێزگاریی لە مانەوەی بەرهەمەکانی دەکات لە ناوخۆیی وڵاتەکەیدا و ناینێرێت، لە بەرامبەردا لە تورکیاوە هاوردەیان فدەکرێت، ئەو بارانەشی لە تورکیاوە دێن تێجوییان زۆرترە بەراورد بە ئێران بەمەش نرخەکان گرانتربوون، پیاز و پەتاتە و تەماتەی وڵاتانی دیکەش لە بازاڕيکاندایە بۆ نموونە ئۆزبەکستان بەلام ئەوجۆرە نرخەکانیان گرانترە و خواست لەسەریان کەمترە.

Loading related news...