بەرپرسیارێتیی لافاوەکە لە ئەستۆی کێیە؟ هۆشدارییەکانی کەناڵ8 و کەمتەرخەمی بەرپرسان

پووختەی هەواڵەکە

  • کەناڵ8 بەر لە هەفتەیەک هۆشداریی لە لافاو و ئەو کارەساتە دابوو.

  • بەشێک لە شار و شارۆچکەکان ڕەچاوی هۆشدارییەکان لە دروستبوونی لافاو کردبوو .

  • ژوورى ئۆپراسیۆنى وەزارەتى ناوخۆ پێشبینی کردبوو لە هەولێر تەنیا 20 بۆ 25 ملم باران دەبارێت.


کەناڵ8 بەر لە یەک هەفتە ڕایگەیاند، شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین پێشبینیکراوە ئەگەر ئامادەکارى نەکرێت کارەسان ڕوودەدات، بەڵام ژوورى ئۆپراسیۆنى وەزارەتى ناوخۆ ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکى ئاسایی باران دەبارێت لەهیچ ناوچەیەک لە 35ملم زیاتر باران نابارێت.


تۆپستۆرییەکەی کەناڵ8

  • ڕۆژى یەکى ئەم مانگە کەناڵ8 تەواوى پلانى کارى ڕۆژەکەى ئامادەکرد .

  • ئامادەکارییەکان بەمەبەستى ڕێگریکردن لە دروستبوونى لافاو، پێشبینییەکانى بەگوێرەى دەزگا کەشناسییە جیهانییەکان گواستەوە کە ڕوودانى کارەسات و لافاو چاوەڕوانکراوە.

  • بەڵام حکومەتى کار بەڕێکەر وەک ئەوەى نەباى بینیبێت و نە بارانى لەو شێوەیەى کە بارى هیچ هەنگاوێکى نەنا و جارێکى دیکە لافاو کارەساتى دروستکرد.

100 ملم باران باریوە

ڕۆژى هەینى ژوورى ئۆپراسیۆنى بۆ بەڕێوەبردنى قەیران و کارەسات لە وەزارەتى ناوخۆ بەهەماهەنگى لەگەڵ دەستەى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لەهەولێر 20 بۆ 25 ملم باران دەباریێت و زۆرترین بڕى بارانبارینیش 35ملم دەبێت، بە پێچەوانەى پێشبینییەکەى ئەوان لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارینى ئەم دوو ڕۆژە 100ملمى تێپەڕاندووە.

دەستەى کەشناسیی عێراق ڕۆژى پێنج شەممەى ڕابردوو هۆشدارى بەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و ناوەڕاستى عێراق دابوو کە سروشتى ئەم شەپۆلەى پێشبینیکراوە بە جۆرێکە لە ناوچەیەکى جوگرافى دیاریکراو بڕێکى زۆر باران دەبارێت و لافاو دروست دەبێت.

کەمتەرخەمی دەزگاکان

سەرجەم شارەزایانى بوارى کەشناسیش لە هەرێمى کوردستان هۆشدارییان لە دروستبوونى لافاو دابوو بەجۆرێک پێشنبینییان کردبوو لەزۆربەى ناوچەکان لافاو دروست ببێت بەڵام تاکە لایەنى تایبەتمەند کە دەستەى کەشناسى هەرێمى کوردستان و ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەساتە لەوەزارەتى ناوخۆ کەشەکەى زۆر بە ئاسایی وەرگرت و لە راگەیێنراێکدا بڵاویکردەوە، لە هەولێر 20 بۆ 25 ملم و لە سلێمانى 27 بۆ 35ملم و لە دهۆک 20 بۆ 25 ملم و لە هەڵەبجە 30 بۆ 37 ملم باران دەبارێت بەڵام پێشبینییەکە بە جۆرێک هەڵەیە لە زۆربەى ناوچەکان لە سێ تاوەکو شەش ئەوەندەى کە پێشبینیکراوە باران باریووە.

بەرتەسککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆکان

  • بەشێک لەو هاونیشتمانییانەی لە هەولێر ئاو چووە ماڵەکانیانەوە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێننەوە بۆ بەرتەسککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆکان,

  • دروستکردنی خانوو و ماڵ لەسەر ڕێڕەوەکانی ئاوی لەلایەن پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون.

  • هاوڵاتیان یەخەی ئەو پرۆژەیە دەگرن کە هۆکار بووە بۆ کاریگەریی زۆری زیانی لافاوەکە.

  • دانیشتووانی گەڕەکی سێبەردان لە شاری هەولێر بۆ کەناڵ8 قسەیان کرد و چیرۆکەکانی شەوی ڕابردووی کاتی لافاوەکەیان گێڕایەوە و داواشیان لە شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە، بەدەمیانەوە بچن.

  • ئەو گەڕەکە سێ بۆ چوار هەزار ماڵی تێدایە و دەپرسن بۆ بەرگەی 20 خولەک باران بارین و بەرزبوونەوەی نیو مەتر ئاوی نەگرتووە؟ جیا لەوەی دەڵێن ڕێگە نییە کە بتوانن بچنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

  • بەگوتەی شایەتحاڵەکان لەو گەڕەکەدا دوو ئۆتۆمبێل ئاو بردوویەتی و دانەیەکیان بەهۆی عەمودێکەوە وەستاوە و کەسێکیش خنکاوە لەپاش ئەوەی نەیتوانیوە خۆی ڕزگاربکات.

زیانی کاسبکاران

  • هاوکات بەهۆی لافاوەکەی شاری هەولێرەوە زیانێکی زۆر بە دووکاندارانی لەنگەی هەولێر کەوتووە و دەڵێن، زیانەکانی هەر دوکانێک لە 3 ملیۆن دینارەوە تاوەکو 15 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و ناچارن بەشێکی زۆر لە کاڵاکانیان فڕێ بدەن چونکە بە کەڵک نەماوە.

  • دووکاندارەکان داواشیان لە بەرپرسانی شاری هەولێر کردووە، ڕێڕەوی ئاوی بازاڕەکە چاکبکرێت چونکە بە گوتەی خۆی ساڵانە لەگەڵ هەر باران بارینێکدا لافاو دروستدەبێت و زیانیان بەردەکەوێت.

  • کاسبکارێک قسەى بۆ پەیامنێرى کەناڵ8 کردووە دەڵێت، 15 دەفتەر دۆلار زیانم بەرکەوتووە.

  • کاسبکارانى نزیک لە پردى سەیداوە دەڵێن، لەگەڵ بڕیارى دروستکردنى کۆڕنیشى هەولێر لافاو زیاتر دروست دەبێت و ئاوى دەرەوەى شارەکەش گواستراوەتەوە ناو سەنتەرى شار.

  • کاسبکاران دەشڵێن، پرۆژەکان هۆکارى سەرەکى دووبارەبوونەوەى لافاون لەهەولێر و کاسبکارێک دەڵێت بەتەنیا خۆم بە بەهاى 15 دەفتەر دۆلار زیانم بەرکەوتووە.

  • کاسبکاران بازاڕى سەیداوە دەشڵێن، چەندین جار داواکارییان بەرزکردووەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆئەوەى کێشەکانیان چارەسەربکرێت و هۆکارى ڕوودانى کارەسانى لەو شێوەیە دەگێڕنەوە بۆ دروستکردنى بازاڕى داون تاون لەسەر ڕێڕەوى ئاوەڕۆى سەنتەرى شار و دەشڵێن ساڵانە لەپاش دروستکردنى ئەو بازاڕە ڕووبەڕووى هەمان کێشە دەبنەوە و زیان دەکەن.

  • کاسبکارێک بە قوڕگى پڕلەگریانەوە دەڵێت، ئێمە چى بکەین و ڕووبکەینە کوێ کێ قەرەبووى ئەم زیانەى ئێمە دەکاتەوە کە ساڵانە بەرمان دەکەوێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هۆشدارییەکانی لافاو و حکومەتێکی بێباک; کەناڵ8 مەترسییەکان ئاشکرا دەکات

Loading related news...