ڕووسیا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بە دوور بگرن

کۆشکی کرێملنی رووسیا. فۆتۆ: AP
کۆشکی کرێملنی رووسیا. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بە دوور بگرن.

  • هۆشداریش بە هاوڵاتیانی ڕووسی لە ئێران دەدات خۆیان لە دامەزراوە سەربازی و حکومییەکانی ئێران دووربگرن.


ماریا زاخارۆڤا ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم دۆخەی ئێستا و ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی گرژییە سەربازییەکان هۆشداری و ئاگەدارییەکانمان بە هاوڵاتیانی ڕووسی گۆڕانی بەسەر نەهاتووە و داوایان لیدەکەین تاوەکو کاتی بەلایەکدا کەوتن و ئاساییی بوونەوەی دۆخەکە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بە دوور بگرن.


ماریا زاخارۆڤا ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:

  • داوا لە هاوڵاتیانی ڕووسیا دەکەین کە ئێستا لە ئێرانن خۆیان لە کۆبوونەوەی گشتی و نزیک بوونەوە لە دامەزراوە سەربازی و حکومییەکانی ئێران بەدوور بگرن.

  • داوا لە هاوڵاتیانی ڕووسی دەکەین خۆیان لە وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە شوێنە گشتی و سەربازی و دامەزراوە گرنگەکان لە ئێران بە دوور بگرن.

هۆشدارییەکەی حکومەتی ڕووسیا بۆ هاوڵاتییەکانی لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممە 5ی ئەم مانگە موحسین ڕەزایی، ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ڕووسیا، ڕەزایی بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، لە سەردانەکەی بۆ ڕووسیا پەیامی موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانی گەیاندووەتە پوتن.

گوتیشی، جگە لە پرسی ئابووری پرسەکانی پەیوەست بە دوای جەنگ و دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ هەڕەشەی هێرشی وێرانکەر دەکاتە سەر ئێران و تاران هۆشداریی دەدات

Loading related news...