
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز: ئێران پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک پێشنیازدا دەکات.
نیویۆرک تایمز: تاران ڕازی بووە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بخرێتە ناو دانوستانەکانەوە.
ئەم پێشهاتەش نوێنەرایەتی پێشکەوتنێک دەکات لە هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە پێنج بەرپرسی ئاگادار لە دانوستانەکانەوە، کە بەرپرسێکی ئەمریکی و دووانی بەرپرسی دیکەی ئێرانی لە ناویاندا هەیە، ئاماژەیان بە ئامادەیی تاران کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.
چەندین هەفتەیە تاران هیچ سازشێک لە بابەتى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ناکات.
هەرچەندە سەرچاوەکان وردەکاریی تایبەتیان لە مبارەوە ئاشکرا نەکردووە.
بەڵام پێشنیازە نوێکەیان بە "کۆنکرێتی" ناوبردووە.
بە گوتەی سێ لەو بەرپرسانە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، وەک لایەنگرێکی سەرەکی هەوڵە نێوەندگیرییەکانی قەتەر بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی سەربازیی نوێ دەرکەوتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڤانس هەوڵدەدات ڕێبازێکی جیاواز لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بگرێتەبەر، بۆ ئەوەی ئەو شکستە ڕێک بکاتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا پارتی کۆمارییەکان ڕووبەڕووی بووەوە، کە ئەو هۆکارەکەی بۆ جەنگی ئێران دەگەڕێنێتەوە، بە گوتەی سەرچاوەکانی نیویۆرک تایمز، لە لایەکی دیکەشەوە ڤانس ئامادەکاری دەکات بۆ خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، کە بڕیارە ڕۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2028 بەڕێوەبچێت.
کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو، ڤانس نامەیەکی بۆ موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نارد و پێشنیازی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ڕاستەوخۆی ئاشتی کرد کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەخۆبگرێت.
ترەمپ و جێگرەکەى لەبارەى ئێرانەوە: بەرەو پێشچوون هەیە
عەباس عێراقچى: ئامادەین بۆ دەستپیێکردنەوەى دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا
