
پووختەی بابەت:
کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان ڕێکیدەخات
کاردۆ ڕەزازی بەڕێوەی دەبات
کاردۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی کورد
ماستەرکڵاسەکە لەبارەی هونەری ئەکتەرییە
بڕیارە ڕێکەوتی 28ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، لە تەلاری هونەری سلێمانی بە ناونیشانی "تێپەڕبوون بەناو سەرکەوتن وئاستەنگییەکانی دنیای نواندندا" بەڕێوەبچێت.
تیشک دەخرێتە سەر:
تەکنیکەکانی ئەکتەری
ئامادەکاریی پیشەیی
ئەزموونی کارکردن لە تەلەڤیزیۆن و سینەمای نێودەوڵەتی
کاردۆ ڕەزازی ئەزموونی پیشەیی خۆی دەخاتە بەرباس: گفتوگۆ دەکات لەبارەی ئاستەنگ و دەرفەتی ئەکتەران لە کارکردن و لە پیشەسازیی فیلمی نێودەوڵەتیدا.
ماستەرکڵاسەکە:
ماوەی دوو کاتژمێر بەڕێوەدەچێت
بڕگەیەکی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام
ئەم ماستەرکڵاسە، بەشێکە لە پڕۆگرامی بەهێزکردنی توانای فیلمساز و ئەکتەرانی کوردستان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان ڕێکدەخرێت.
کاردۆ ڕەزازی:
ساڵی 1985 لەدایکبووە
ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و لە سوید دەژی
کوڕی ناسڕی ڕەزازی هونەرمەندی گەورەی کوردە
لە بەرهەمە نێودەوڵەتییەکانی نێفلیکس بەشدار بووە

