
پووختەی هەواڵ:
بۆ یەکەمجارە لە سنووری گەرمیان ئۆرکێسترایەک دادەمەزرێت
ئۆرکێستراکە لەگەڵ دامەزراندنیدا یەکەم کۆنسێرتی خۆی سازکرد
زیاتر لە 30 موزسیان و دەنگبێژ تیایدا بەشدارن
ئۆرکێستراکە لەلایەن دامەزراوەی هونەری و فەرهەنگی قەڵای شێروانە دامەزراوە؛ هونەرمەند و ژەنیارانی سنووری گەرمیان سەرقاڵی دامەزراندنی بوون.
یەکەم کۆنسێرتی بە ناونیشانی "چۆڕێک لە ڕەسەن"ی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناسراوەکان و بە سپۆنسەری شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، لە کەلار پێشکەش کرد.

لەم ئۆرکێسترایەدا:
35 موزسیان ئەندامن
خاوەنی پێنج دەنگبێژە
محەممەد ئەندازیار سەرپەرشتی دەکات
ئامانجی ئۆرکێستراکە: پاراستن و بوژاندنەوەی موزیک و گۆرانیی ڕەسەنی کوردییە.
دیارترین ئۆرکێستراکانی کوردستان:
ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی
ئۆرکێسترای سیمفۆنیی هەولێر
ئۆرکێسترای دهۆک
ئۆرکێسترای سیمفۆنیی نەتەوەیی کورد
ئۆرکێسترای ماڵی موزیک و گرووپە میللییەکان

