
ئەلیکساندەر چێفرینی سلۆڤینی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆیفا)، سەرۆکی یەکێتییە ئەندامەکانی لە جێبەجێکردنی نیازی خۆی بۆ خۆ بەربژێرکردن بۆ خولێکی سەرۆکایەتیی نوێ تاوەکو ساڵی 2031 ئاگادار کردووەتەوە.
ئەم بڕیارە ئاڵۆزە لە سایەی ئەو هەموارکردنە یاساییانەدا هات کە لە کۆنگرەی ساڵی 2024ی پاریسدا پەسەند کران، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ناوبراو ڕایگەیاندبوو لە ساڵی 2027دا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت، بەڵام دوای هەموارکردنەوەکە ڕێگەی پێدەدرێت ببێتەوە بە سەرۆک و ئەویش ئەم دەرفەتەی قۆستووەتەوە.
بەردەوامیی چێفرین لە پۆستەکەیدا پێگەی یۆیفا بەرامبەر جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا، تۆکمەتر دەکات؛ بەتایبەت دوای ئەوەی یۆیفا بەهۆی پلانی سپۆنسەرەکانییەوە متمانەی لە ئینفانتینۆ وەرگرتەوە و ڕایگەیاند لە هەوڵی دیاریکردنی کاندیدێکی ڕکابەردایە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕامۆن ڤێگای یاریزانی دێرینی تۆپی پێ خۆ بەربژێرکردن بەرامبەر ئینفانتینۆ ڕاگەیاند، بەڵام سەرۆکی ئێستای فیفا هێشتا لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای باشوور لە پاڵپشتییەکی جەماوەریی بەهێز دەکرێت و ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە دیسانەوە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.





