قوباد تاڵەبانى: دەباشان ماڵى هەمووانە و کاک مەسعود دەتوانێت بێتە دەباشان.
جەخت لە هەمان گوتەى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەکەینەوە.
بەرپرسانى پارتی دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکەن.
قوباد تاڵەبانى، کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى لە پەراوێزى کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، لە وەڵامى پرسیارى کەناڵ8 و سەبارەت بەو ڕاگەیێنراوەى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، کە داواى لە یەکێتى کردووە کێشەکانیان لەگەڵ پارتى چارەسەر بکەن، گوتى، هەرکەسێک بیەوێت براگەورەیی بسەلمێنێت، بە ڕاگەیەنراو و بەیاننامە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ناکرێت و تاوەکو ئێستا هیچ پەیامێکى فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە.
کەسێک بیەوێت براگەورەیی خۆى بسەلمێنێت بە ڕاگەیێنراوێک نایکات.
وەک چۆن پێشتر مام جەلال براگەورەیی خۆى سەلماند و لە کاتى ناکۆکیى نێوان پارتى و یەکێتى خۆى چووەتە لاى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان "دەشڵێت ئەمە گەورەییە".
شارەکەمان شارێکى جوانە و دەباشان ماڵى هەمووانە.
زۆر ئاساییە کاک مەسعود خۆى سەردانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان بکات و کێشەکان چارەسەربکات.
نەک بە ڕاگەیێنراو کە هەمووان دەزانن چ نیازێک لە پشتیەوەیەتى.