· شارۆچکەى چۆمان بێ کارەبایە.
· بەهۆى نەبوونى کارەبا مووچەخۆران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
· ئامێرەکانى ئەى تى ئێم بە کارەبا ئیش دەکەن.
کوردەواری دەڵێت ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیشی هاتەسەر. ماوەی دوو ڕۆژە دۆخی کارەبای نیشتیمانی لە شارۆچکەى چۆمان، لەو پەڕی خراپی دایە، بە گوتەی "هاونیشتیمانیان لە ماوەی 24 کاتژمێردا ، تەنیا دوو بۆ سێ کاتژمێر کارەبایان پێ دەدرێت".
نەبوونی کارەبا تەنیا گرفتی بۆ ڕوناکردنەوەی ماڵەکان و هۆکارەکانى گەرمکردنەوە درووست نەکردووە.
بەڵکو بووەتە هۆى ئەوەى مووچەخۆرانیش نەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
چونکە ئامێرەکانى ئەى تی ئێم بە بێ کارەبا کار ناکەن.
دانیشتووانی ناوچەکە داوا دەکەن گرفتى بێ کارەباییان بۆ چارەسەر بکرێت.
چونکە ناوچەکەیان کوێستانە و تاکە ڕێگە بۆ خۆ گەرمکردنەوە کارەبایە.
بە هۆى ئەوەى کە نەوتى سپیشیان بەسەردا دابەشنەکراوە.
کەناڵ8 بەدواداچوونى بۆ دۆخى کارەباى سنوورەکە کردووە، پەیامى هاونیشتمانیانى گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گەیێنەرى کارەباى 132 کەیڤى سنوورەکە سووتاوە و بووەتە هۆکارى ئەوەى کە کارەباى ناوچەکە ببڕێت.
تیمەکانى کارەباى چۆمان دەىستیان بە کار کردووە تاوەکو هەرچى زووە کێشەکە چارەسەر بکەن.