سلێمانی بەرەو یەک ملیۆن گەشتیار؛ تەواوکردنی کۆڕنیشەکان ژمارەی گەشتیاران دوو هێندە دەکات

خێزانێک لە سەیرانگەی سەرچنار، خەریکی خواردنی نانی بەیانین
خێزانێک لە سەیرانگەی سەرچنار، خەریکی خواردنی نانی بەیانین

پووختەی هەواڵەکە

  • لە سلێمانى 2,500 هۆتێل و مۆتێڵ و ڕێستۆرانت و بنکەى گەشتیارى هەیە.

  • مەحمود تۆفیق: پارەى خزمەتگوزارییەکان لە ڕێستۆرانتەکان نەماوە.


تەواوکردنى کۆڕنیشەکانى سلێمانى ژمارەى گەشتیاران دەگەیەنێتە یەک ملیۆن کەس لە ساڵێکدالە سنوورى سلێمانى، دوو هەزارو 500 هۆتێل و مۆتێڵ و ڕێستۆرانت و بنکەى گەشتیارى هەب، کە هەزاران هەلى کاریان بۆ دانیشتوانى شارەکە ڕەخساندووە.


مەحمود تۆفیق، سەرۆکى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکان لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند:

  • لە سلێمانى دوو هەزار و 500 هۆتێڵ و مۆتیل و بنکەى گەشتیارى هەیە.

  • لەو ژمارەیە هەزار و 900 دانەیان لە یەک ئەستێرە تاوەکو پێنج ئەستێرەن.

  • 600 بنکەى گەشتیارى میللى و چێشتخانە و کەبابخانە کە مۆڵەتیان لە قایمقامییەت و تەندروستى وەرگرتووە.

  • ماوەى ساڵێکە بە هەوڵى نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، وەرگرتنى پارەى خزمەتگوزارى نانخواردن لە خواردنەگە و ڕێستۆرانتەکان نەماوە.

  • پێشتر ئەگەر کەسێک هۆتێل و مۆتێل یاخود بنکەیەکى گەشتیارى دروست بکردایە، دەبوو نۆ فەرمانگەى حکومى بکردایە لە سلێمانى، بەڵام نووسینگەى قوباد تاڵەبانى ڕۆتیناتیان نەهێشتووە و ئەگەر هۆتێڵێکى نوێ دروست بکەیت تەنیا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنى ناوى کۆمپانیاکان دەچێت بۆ تۆمارکردنى و ئەگەر هۆتێل و مۆتێلەکە کۆن بێت تەنیا بۆ بەڕێوەبەرایەتیى باج دەچێت.

  • بەتەواوکردنى کۆڕنیشەکانى سلێمانى، ژمارەى هاتنى گەشتیاران لە ساڵێکدا لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن گەشتیار لە سلێمانى زیاد دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دەروازەی شارەوە کە پرۆژەی کۆرنیشە بێوێنەکەی سلێمانییە تاوەکو بناری گۆیژە و ئەزمڕ، سەدان شۆفڵ، حەفارە و کرێکار دەبینرێت لە پرۆژەکاندا کار دەکەن. بەگوێرەى ئەو ماستەرپلانەی بۆ سلێمانی دانراوە، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێتە شارێک بۆ لەخۆگرتنى زیاترى گەشتیاران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شوێنە گەشتیارییەکانى سلێمانى؛ جێگەیەکى گەرم و ئارام بۆ گەشتیاران

Loading related news...