
لە هەولێر پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2026 دابەش دەکرێت.
بڕیارە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دابەشبکرێت.
ئەو جووتیارانەی لە سایلۆی قوشەتەپە گەنمیان بە بازاڕ کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارە وەردەگرنەوە.
سایلۆی هەولێر لە پەیامێکدا جووتيارانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە 29ـى تشرینى دووەمى 2026، دابەشکردنی چەکی پارەی جووتيارانی ساڵی 2026 دەستپێدەکات و بە گوێرەى ژمارەی زنجیرەکەیان پارەکان لە بانکی TBI وەردەگیرێت.
ئەو جووتیارانەی لە سایلۆی قوشەتەپە گەنمیان بە بازاڕ کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارە وەردەگرنەوە.
پێویستە بریکارنامەکان 2026 بێت.
ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت.
وەزارەتى بازرگانیى عێراق گوژمەى دووەمى شایستە داراییەکانى جووتیارانى خەرج کردووە.
پشکى هەرێمى کوردستان 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار بووە، کە پارەى گەنمى ڕادەستکراوى وەرزى ساڵى 2026 بووە.
شایستەى دارایی جووتیارانی پارێزگاى سلێمانى 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار و پارێزگاى هەولێر 20 ملیار و 921 ملیۆن دینارە.
جووتیارانى هەرێمى کوردستان، بۆ ساڵى 2026 بڕى زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستى بەغداد کردووە، کە 292 هەزار تۆنى لە چوارچێوەى پلان و هەر تۆنێک بە 700 هەزار دینار و 108 هەزار تۆن لە دەرەوەى پلان، بۆ هەر تۆنێک 500 هەزار دینار تەرخانکراوە.
پشکی پارێزگاکان دیاریکرا؛ بەغداد 63.4 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت
