لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر؛ گەنجان بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەڕێکەوتن

لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر؛ گەنجان بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەڕێکەوتن

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • لە چەند شارو شارۆچکەیەکەوە هاونیشتمانییان بۆ هاوکاریى زیانلێکەوتووان چوونەتە هەولێر.

  • لافاوەکە زیانى زۆرى بە هاونیشتمانییان گەیاندووە و سەدان ماڵ بە کەڵکى ژیان نەماون.

  • چەند ڕۆژێکە تیمە حکومییەکان و هاونیشتمانییان دەستیان بە پاککردنەوەى ماڵ و گەڕەکەکان کردووە.

  • تیمە حکومییەکان کەمن و هەندێک شوێن تاوەکو ئێستا تیمى حکومییان بۆ نەڕۆیشتووە.


ژمارەیەک گەنج بەیانیى ئەمڕۆ بە چەند پاسێک لە ئەمنەسوورەکەى شارى سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن، بەمەبەستى هاوکاریکردنى دانیشتووانى شارەکە کە بەهۆى لافاوەکەوە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا زیانیان بەرکەوتووە.


گەنجەکان چییان کردووە؟

  • ئامادەکاریى تەواویان کردووە و جلوبەرگى تایبەتیان پۆشیوە.

  • لەگەڵ شارەوانیى هەولێر هەماهەنگییان کردووە بۆ ئەوەى بچنە ئەو شوێنانەى تاوەکو ئێستا دەستى هاوکارى تیمە خۆبەخشەکان، شارەوانى و لایەنەپەیوەندیدارەکانى پێنەگەیشتووە.

  • لە پاککردنەوەى پاشماوەکانى لافاو بەشدار دەبن.

ڕۆژى 7ـى تشرینى دووەم، لافاو شارى هەولێرى گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانیى گیانیان لەدەستدا، بەگوێرەی بەدواداچوونی کەناڵ8، زیاتر لە 500 ماڵ، هەزار ئۆتۆمبێل و 600 دوکان و شوێنی بازرگانیی زیانیان بەرکەتووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دواى لافاوەکە وەزارەتى شارەوانى کەوتە جووڵە

گەڕەکى کانیاو؛ ماڵوێرانى و نزیکبوونەوە لە مەرگ

لە لافاوەکەى هەولێر زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە

جەبار حسین

Wed Nov 11 2026

Loading related news...