سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و نەوتى سپیش دابەش نەکراوە.
هەر بوتڵێک غاز دوو هەزار دینارى چووەتە سەر.
لە شەوى یەکشەممەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیراوە.
لە دهۆک نرخى غازى ماڵان و نەوتى سپى بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوە و لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا هەر بوتڵێکى غاز دوو هەزار دینارى چووەتەسەر.
لە دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر نرخى غازى ماڵان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزدەبێتەوە.
ئێستا نرخى یەک بوتڵ غاز لە نۆ هەزار دینارەوە گەیشتووە بە 13 هەزار دینار.
نرخى یەک لیتر غازى بازرگانى لە بەنزینخانەکان لە 500 دینارەوە بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.
نەوتى سپى خواستێکى زۆرى لەسەرە، نرخەکەى بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئێستا نرخى بەرمیلێکى 200 لیترى گەیشتووەتە 350 هەزار دینار.
پێداویستیى پارێزگاى دهۆک بۆ غاز لەنێوان 230 تاوەکو 250 هەزار لیتردایە و لە ئێستادا 80 بۆ 100 هەزار لیتر لەو بڕە کەمبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆى دەستپێکردنى وەرزى سەرماوە خواستى هاونیشتمانییان لەسەر غاز و نەوت زیادیکردووە.
بەرزبوونەوەى غاز دواى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆرە کە شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە کرا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا.
سیستمى بەرگریى ئاسمانیی بۆ کێڵگەى گازی کۆرمۆر دادەنرێت
ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت
