
شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد.
چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیێنراوێک لەبارەی وردەکاریی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
شاندی ئیمراڵی کە لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ پێکهاتوون، پاش 70 ڕۆژ، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبووەوە.
پاش چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوە، شاندەکە گەڕاوەتەوە.
بڕیارە دووشەممە ڕاگەیێنراوێک لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی پڕۆسەکە دوو ساڵ زیاترە بەردەوامە و بەرپرسانی تورکیا ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی دەکەن، بەڵام شاندەکە نەیتوانی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو سەردانی ئیمراڵی بکات و دوایین سەردانی شاندەکە لە 13ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا بوو.
پاش ئەوەی پڕۆسەی چارەسەری لە کۆتاییەکانی 2024دا دەستیپێکرد، شاندی ئیمراڵی پێکهێنرا و بۆ یەکەمجار لە 28ـی کانوونی یەکەمی 2024دا سەردانی ئۆجەلانی کرد.
ڕۆژنامەی تورکیا: دەستپێکی هەنگاوە کردەییەکانی پڕۆسەکە ڕەنگە بکەونە ساڵی ئایندە
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پڕۆسەی چارەسەری بێ ئۆجەلان پێش ناکەوێت
