قوباد تاڵەبانی ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارماتی لە ڕانیە کردەوە

ئارام قەرەداغی4 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارماتی لە ڕانیە کردەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • قوباد تاڵەبانى ناوەندێکى داهێنانى لە بوارى ئەندازیاریی لە دەڤەرى ڕاپەڕین کردەوە.

  • ناوەندەکە تایبەتە بە پەرەپێدانى تواناى گەنجان لە بوارى تەکنەلۆجیاى نوێ.


قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکەدا گوتى: "ئەم ناوەندە لە چوارچێوەی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەی ڕاپەڕین هەوڵێکی گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و ئامادەکردنی گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆ ئەوەی بە بیرۆکەی داهێنەرانە و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای نوێ بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەکەی خۆیاندا.


کردنەوەى ناوەندەکە دەرەنجامى سەردانێک بووە

  • قوباد تاڵەبانی: لە پاش سەردانێکی بۆ ئەرمینیا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدا کاری کردووە.

  • بۆ گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی ناوەندی ئارمات بۆ کوردستان.

  • لە داهاتوودا ئەم ناوەندە لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەکرێتەوە.

ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارمات ناوەندێکی پەروەردەیی ئەرمینیایە و لە چەندین وڵات لەوانە ئەمریکا و فەڕەنسا و جۆرجیا و بەنگلادیش ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەبووە لە پەروەردەکردنی منداڵان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای نوێ و بیرۆکەی داهێنەرانەدا بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەیان.

Loading related news...