
دواى دانیشتنى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە، بەشێک لە کونسوڵەکان بانگێشتى پەرلەمان کران.
لە هەندێک لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە کونسوڵەکان بۆ پیرۆزبایى چوونەتە پەرلەمان.
کونسوڵى گشتیى فەرەنسا هۆکارى سەردانەکەیان بۆ پەرلەمانى کوردستان ئاشکرا دەکات.
ئیمانوێل مینیوت، کونسوڵى گشتیى فەرەنسا لە هەولێر لە سەر سەردانەکەیان بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ ڕوونکردنەوەی بانگێشتی پەرلەمان کراون.
بانگێشتكرابووین بۆ دیدارێكی ڕوونكردنەوە لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئیمانوێل مینیوت، کونسوڵى گشتیى فەرەنسا لە هەولێر هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە ناکات کە لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشى یان پیرۆزباییان لە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کردبێت.
ڕۆژى 4ـى تشرینى دووەمى 2026 بەبێ بەشداریکردنى فراکسیۆنە سەرەکییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردرا و ئەمەش کاردانەوەیەکى توندى نێوخۆیى دروستکرد و بەو هۆیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کشانەوەى لە حکومەتى کاربەڕێکەر ڕاگەیاند.