عەبدولستار مەجید: ئەم ئاڕاستەیەى پەرلەمان درزەکان زۆر قووڵتر دەکات

عەبدولستار مەجید: ئەم ئاڕاستەیەى پەرلەمان درزەکان زۆر قووڵتر دەکات

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەکانى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە زیاتر دەبن.

  • کۆمەڵى دادگەرى دانیشتنەکەى هەفتەى ڕابردووى پەرلەمانى کوردستان ڕەتدەکاتەوە.

  • کۆمەڵى دادگەرى هەر لە سەرەتاوە خولى شەشەمى بە دیزاینکراو ناوبردووە وبەشداریى تێدا نەکردووە.


عەبدولستار مەجید، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەو ئاڕاستەیەى پەرلەمانى کوردستان کارى لەسەر دەکات درزەکان قووڵتر و قەیرانەکان زیاتر دەکات، گوتیشى "ئەو نیمچە قەوارەى کەهەمانە دەکەوێتە مەترسییەوە".


عەبدولستار مەجید:

  • لەم بارودۆخە نائاساییەى کە هەیەتى پەرلەمان ناتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت کە بۆى دیاریکراوە.

  • ئەم ئاڕاستەى پەرلەمان لەجیاتى ئەوەى ببێتە چەترى کۆکەرەوە، درزەکان زۆر قووڵتر دەکات.

  • لەمێژوودا ئەمە زۆر دووبارە بووەتەوە هەرکاتێک کورد نزیکبووبێت لەوەى کیانێکى هەبێت کورد خۆى هۆکار بووە بۆ لەناوبردنى.

  • بە پەرلەمان و بە حکومەتێکیش لە دواى ئەم پەرلەمانەوە پێکبێت هیچ ناکرێت.

  • دوو ساڵە پەرلەمان نەبووە، ئەگەر دوو ساڵى دیکەش نەبوایە هیچ لە دۆخەکە نەدەگۆڕا بە ئەندازەى ئەوەى کە ئێستا ڕوویداوە.

  • خەریکە لێکترازان دروستدەبێت بۆیە زیانەکانى زیاتر دەبێت لە سوودەکانى.

  • هەرێمى کوردستان لە ڕابردوو قۆناغى سەختى بڕیوە.

  • خەڵک نیگەرانە لەو شێوازى حوکومڕانییەى کە هەیە.

  • پێشتر لە کێشەى نێوان یەکێتى و پارتى سەرۆکى وڵاتە زلهێزەکانى جیهان هەوڵى ئاشتەواییان دەدا، ئێستا کونسوڵێک دێت قسە لەسەر دۆخەکە دەکات.

  • ئەمە سەلمێنەرى ئەوەیە کە هەرێمى کوردستان ئەو پێگە گەورەیەى لە جیهان نەماوە.

عەبدولستار مەجید جەختدەکاتەوە، ئەم بارودخە نوێیەى کە هاتووەتە ئاراوە پێویستى بەهەوڵى هەموو لایەکە بۆ ئەوەى خراپترى بەدوادا نەیەت و هەر ناکۆکییەکیش لە هەرێمى کوردستان بێتە ئاراوە دەبێتە هۆى دەرفەتێک بۆ دەستوەردان و سەپاندنى مەرجى لایەنە نەیارەکان و ئەو وڵاتانەى کە لەگەڵ کورد دۆست نین.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەنگاوەکانى کشانەوە دەستیانپێکردووە؛ پۆستەکانى یەکێتی لە حکومەت

مونا قەهوەچی: سبەى دەچینە پەرلەمان

Loading related news...