
جارێکى دیکە نرخى غازى ماڵان لە سلێمانى دابەزى.
هەر لیترێک غاز 35 بۆ 50 دینارى لێبووەوە.
دابەشکردنی غازی ماڵان بە فۆڕمی بەشەخۆراکی نەما.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی بە كەناڵ8ـی ڕاگەیاند، غازی ئێڵ پی جی كە تایبەتە بە سیستمی شۆڤاژی ماڵان، لە سلێمانی لیتری لە 500 دینارەوە هەرزانبوو بووە بە 450 دینار.
غازی ئێڵ پی جی بەنزینخانەكان لە 525 دینارەوە بۆ 490 دینار دابەزیوە.
لەئەمڕۆوە دابەشكردنی غازی ماڵان كە پێشتر لە ڕێگەی فۆڕمی خۆراكەوە بوو ئاسایی بووەتەوە و فۆڕمی ناوێت.
هۆكاری هەرزانبوونی غازەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سلێمانی غازێكی زۆری كۆگاكراوی هەیە.
لەماوەی پێشووشدا کێڵگەی غازی کۆرمۆر نۆژەنکراوەتەوە بەرپرسان ڕایانگەیاند، پڕۆسەکە ڕێکخراوتر بووە.
