پەرلەمانتارە بەناو سەربەخۆکان لە هۆتێلێکی هەولێر دەستبەسەر کراون

پەرلەمانتارە بەناو سەربەخۆکان لە هۆتێلێکی هەولێر دەستبەسەر کراون

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • بە دەنگى ئەو پەرلەمانتارانە پارتى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى پێکهێنا.

  • پەرلەمانتارەکان ئاگادار کراون کە بۆیان نییە بچنە دەرەوە و تێکەڵی کەس بن.

  • گومان دەکرێت ئەو پەرلەمانتارانە بە پارە هەڵوێستى سیاسییان گۆڕدرا بێت.


زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت ئەو پەرلەمانتارانەی بەخۆیان گوت سەربەخۆین و ئازادانە دەچینە پەرلەمانی کوردستان، ئێستا لەلایەن ئەو حیزبەی مامەڵەکەی پێوەکردن، لە یەکێک لە هۆتێلە ڕاقییەکانی هەولێر دانراون.


زانیارییەکان لەو بارەیەوە

  • ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی لەو هۆتێلەن 8 کەسن و دەستبەسەر کراون.

  • پێیان گوتراوە بۆتان نییە بچنە دەرەوە و تێکەڵی کەس بن، بەو حسابەی مەترسییان لەسەرە.

  • ئەم پەرلەمانتارانە وایانزانی تەنیا بۆ یەک دانیشتن و یەک جار ئەم سەفقەیان لەگەڵ کراوە، بەڵام وانییە.

  • ئەوەتا پارتی لە هەولێر هەموویان لە شەڵتەرێک ناوە و نەک ئازادی فیکر و بۆچوون، ئازادیی جەستەیشی لێ زەوتکردوون و بۆیان نییە بچنە دەرەوە.

  • ئەمەش لەپێناو ئەوەی نەوەک ئەم پەرلەمانتارانە یەکێک یان دووانیان ڕایان بگۆڕێ و بەخۆیاندا بچنەوە.

  • ئەوکات بۆ دانیشتنی داهاتوو نەچنە ژوورەوە و کێشەی ڕێژەى یاسایى بۆ دانیشتنەکە دروستبێت.

ڕۆژى 4ـى تشرینى دووەمى 2026 بەبێ بەشداریکردنى فراکسیۆنە سەرەکییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا و بە دەنگى ئەو هەشت پەرلەمانتارە، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردرا و ئەمەش کاردانەوەیەکى توندى نێوخۆیى دروستکرد و بەو هۆیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کشانەوەى لە حکومەتى کاربەڕێکەر ڕاگەیاند.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دوکەڵى ئاگرى بڕیارە تاکلایەنەکەى پارتى لە بەغداد بەرز دەبێتەوە

ڤیکتۆریا تایلۆر: ئیدارەی ترەمپ وەک ئیدارەکانی پێشوو گرنگی بە هەرێمی کوردستان نادات

کونسوڵى گشتیى فەڕەنسا ڕەتیدەکاتەوە بۆ پیرۆزبایی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبێت

کەناڵ8

Sat Nov 07 2026

Loading related news...