هونەرمەند The Weeknd تۆمارێکی مێژوویی شکاند

پووختەی هەواڵ:

  • گەشتە هونەرییەکەی The Weeknd لە مالیزیا کۆتاییهات

  • توانی لەمیانی گەشتەکەیدا تۆماری جیهانیی بشکێنێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین داهات

  • بە تێکڕای گەشتەکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە


ئەیبڵ تێسفەی ناسراو بە The Weeknd، گۆرانیبێژی کەنەدی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەشتە موزیکییەکەی لە مالیزیا کۆتایی پێهێنا.


لەمیانی 176 کۆنسێرتدا توانی:

  • سەردانی 67 شار لە 30 وڵات بکات

  • پێنج کیشوەری بەسەرکردەوە

  • زیاتر لە نۆ ملیۆن بلیتی فرۆشت

  • ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلای کۆکردەوە

بەم تۆمارانە، The Weeknd توانی تۆماری جیهانیی بشکێنێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین داهات و ئێستا لە ئاستی هونەرمەندە پیاوەکاندا پلەی یەکەمی گرتووە.

گەرچی لە ئاستی پیاواندا ویکند یەکەمە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی و لە ئاستی تەواوی هونەرمەندان، لە دوای تەیلەر سویفت دێت، کە ئەم خانمە گۆرانیبێژە ئەمریکییە، تۆمارەکە بەناوی خۆیەوەیەتی و بە گەشتی لە The Eras Tour توانیویەتی دوو 2.08 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە.

حەسەن فەلاح

Sun Nov 15 2026

Loading related news...