دابەشکارێکى خۆراک لە هەولێر نیگەرانە لە لەدەستدانى پیشەکەى

دابەشکارێکى خۆراک لە هەولێر نیگەرانە لە لەدەستدانى پیشەکەى

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • مام نەریمان 46 ساڵە لە گەڕەکی سەیداوە کاری بریکاری خۆراک دەکات.

  • ئەو خێزانانەى لاى مام نەریمانن لە 40 خێزان کەمترە.


مام نەریمان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنى خۆراک، ئاگادارکراوەتەوە کە ژمارەى ئەو خێزانانەى لە لاى ئەون نابێت لە 40 خێزان کەمتر بێت، بە پێچەوانەوە بریکارییەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە.


کۆڵنەدان بۆ لەدەستدانى پیشەکەى

  • ڕۆژانە لەگەڵ هاتنی بۆسەر کارەکەی و کردنەوەی دووکانەکەی.

  • کاری لە پێشینەی هەوڵدانە بۆ مانەوەی لە پیشەکەی و هێشتنەوەی مۆڵەتەکەی.

  • بریکارەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان.

  • بەرێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێریش دەڵێت بەشە خۆراکی هیچ خێزانێک نابڕێت.

  • ئەو هاونیشتمانییانەی بریکارەکانیان دادەخرێت فۆڕمەکانیان بۆ بریکارێکى دیکە دەگوازرێتەوە.

لە پارێزگای هەولێر 450 هەزار سەرخێزان بەشەخۆراک وەردەگرن لە ڕێگەی بریکارەکانەوە، چاوەڕوان دەکرێت بە جێبەجێکردنی بریارەکەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق بۆ ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی خۆراک نزیکەی 150 بۆ 200 بریکار کەم بکرێنەوە و خێزانەکان ناویان بچێتە سەر بریکارى دیکە.

کەناڵ8

Fri Nov 27 2026

Loading related news...