
نەپەگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ناوی دەیان بەختکردوو ڕادەگەیێنێت.
پێشتر لە شەڕى دژ بە سوپاى تورکیا شەهیدبوون.
لە چوارچێوەى پرۆسەى ئاشتیدا پەکەکەى کۆتایى بە خەباتى چەکدارى هێناوە.
بەرپرسانى قەندیل ڕەخنەیان لە تورکیا هەیە کە هەنگاوى نەناوە.
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل "نەپەگە" ڕایگەیاند، کۆی ئەو کەسانەی لە سەرهەڵدانی پەکەکەوە تاوەکو ئێستا گیانیان بەختکردووە، لە 50 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.
بەمنزیکانە ناوی 157 گیانبەختکردووی دیکەمان ڕادەگەیێنین، کە لە شەڕی سوپای تورکیا شەهیدبوون.
لە کاتی خۆیدا بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە نەمانتوانیوە ڕایانبگەیێنن.
خەڵکی باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 78 گیانبەختکردوو، لە شنگال هەشت گیانبەختکردوو و لە هەرێمی کوردستان 21 گیانبەختکردوومان هەیە و ناوی ئەوانیش ڕادەگەیێنرێت.
لەبارەی کۆی ئەو کەسانەی لە سەرهەڵدانی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە پێشتر قەرەیلان ئاماژەی بە 27 هەزار گیانبەختکردوو کردبوو. بەڵام ئەمجارە قەرەیلان دەڵێت
ئەگەر تێکۆشەر، شەڕڤان، خۆبەخش، وڵاتپارێز و سڤیل هەژمار بکەن، ژمارەی گیانبەختکردووەکان لە مێژووی پەکەکەدا، دەگاتە 50 هەزار کەس.
موراد قەرەیلان: هێزە تایبەت و نهێنییەکانمان لە شارە تورکییەکان دەکشێنینەوە





