ئێران ئینتەرنێتی ستارلینکی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە

ئامێری ستارلینک بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە مانگی دەستکردەوە
ئامێری ستارلینک بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە مانگی دەستکردەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • ئێران سودی لە ستارلینک وەرگرتووە لە هێرشەکانى بۆسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا.

  • بەکارهێنانى ستارلینک لەلایەن ئێرانەوە ئیلەن مەسکى توڕەکردووە.

  • ئەندازیارانى ستارلینک: ناتوانین کۆنتڕۆڵى ئەوە بکەین کێ ئەم خزمەتگوزارییە بەکاردێنێت.


ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کرد، ئێران سوودی لە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک بینیوە، بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی، لەوانەش هێرشە درۆنییەکانى بۆسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەم پێشهاتەش بووەتە هۆی توڕەیی ملیاردێر ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کە خزمەتگوزارییەکە بەڕێوەدەبات.


ستارلینک بە خۆڕایی بۆ ئێرانییەکان

  • لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای ستارلینک خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردنی بێبەرامبەری بۆ هاوڵاتییان و خۆپیشاندەرانی ئێران دابین کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران ئینتەرنێتیان لە وڵاتەکە ڕاگرت.

  • لە کاتێکدا کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ هاوکاریکردنی خۆپیشاندەران ئەم هەنگاوەی ناوە، بەڵام چوار سەرچاوەی ئاگادار ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران کەڵک لە ستارلینک وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا سەبارەت بە جەنگی ئێران، کە هاوینی ڕابردوو پێشکەش بە پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کراوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە ئێران ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاردەهێنێت بۆ کۆنترۆڵکردن هێزەکانی و سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە درۆنییەکان.

تاران چۆن سوودی لە ستارلینک وەردەگرێت؟

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاران وەکو کەناڵێکی پەیوەندیی جێگرەوە سوودی لە ستارلینک وەرگرتووە، بەتایبەتی کە هێزەکانی ئەمریکا سەرنجیان لەسەر تێکدانی سیستمی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە کردووە.

دوو کەسی شارەزای خزمەتگوزارییەکانی ستارلینک ئاماژەیان بەوە کردووە، کاتێک خزمەتگوزارییەکە دەخرێتە بەردەستی خەڵک، ڕێگری کردن لەوەی خزمەتگوزارییەکە بکەوێتە دەست نەیارانی و بەکارهێنانیان دژ بە هێزەکانی ئەمریکا، مەحاڵ دەبێت بۆ کۆمپانیاکە، ئەمەش ئەمریکای خستووەتە بەردەم دوو ڕێگا، یان دەبێت بە تەواوی سیستمەکە لە ئێران ڕابگرێت، یان لێگەرێت ئێران لە دژی بەکاری بهینێت.

خزمەتگوزاریی ستارلینک لە زیاتر لە 160 وڵاتدا و لە ڕێگەی بەرنامەیەکی جیهانییەوە بەردەستە، حکومەتی ئەمریکا ئاسانکاری کردووە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی ستارلینک و ستارشێڵد بۆ هاوپەیمانەکانی، لەوانەش سوپای ئۆکرانیا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

فرۆشتنی ئامێرەکانی ستارلینک لە هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت

Loading related news...