پاش 50 ساڵ هێزی کاتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان دەکشێتەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • لوبنان خوازیاری بەردەوامبوونی ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

  • ئیسرائیل ڕەخنە لە کارکردنی هێزی کاتیی نەوەتەیەکگرتووەکان دەگرێت.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی کە نزیکەی پەنجا ساڵی خایاندووە، هێزی کاتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان ناسراو بە "یونیفێل" ئامادەکاری بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا دەکات، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکی ڕوون نییە سەبارەت بەوەی کێ شوێنی ئەو هێزە دەگرێتەوە.


پڕۆسەى کشانەوەکە لەناو دۆخى ناوچەکە

  • ئەم کشانەوەیە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا بەردەوامن.

  • هەروەها مانەوەی سەربازیی ئیسرائیل لە چەند بەشێکی باشووری لوبنان و بوونی ناڕوونی سەبارەت بە هەوڵەکانی داماڵینی چەکی ئەو گرووپە، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

  • هێزی کاتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان کە نزیکەی حەوت هەزار و 500 سەربازی ئاشتیپارێز لە خۆدەگرێت لە ساڵی 1978 دامەزراوە.

  • بە گوێرەى بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە مانگی ئابی ساڵی 2025 دەرچووە.

  • بڕیارە ئەرکی ئەم هێزە لە 31ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی پێ بێت.

لوبنان خوازیاری بەردەوامبوونی ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکانە، لە کاتێکدا ئیسرائیل ڕەخنەی لە کارکردنی ئەو هێزە هەیە و ئاماژە بەوە دەکات، حیزبوڵا سەرەڕای بوونی هێزەکانی ئاشتیپارێز، توانای سەربازیی خۆی فراوانتر کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا، جۆزیف عەون، سەرۆکی لوبنان، داوای درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەکە یان پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتیی جێگرەوەی کردووە.

ئێستا فەرەنسا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەبڕیارێکی نەتەوەیەکگرتووەکانە سەبارەت بە هێزێکی ئەگەری، کە ڕەنگە شوێنی یونیفیل بگرێتەوە.

چەند پێشنیازێکی دیکەش لە ئارادان کە بریتین لە، خاوکردنەوەی پرۆسەی کشانەوەکە یان هێشتنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانی ئەو هێزە نێودەوڵەتییە.

شێوە عومەر

Fri Nov 27 2026

Loading related news...